رۆژی یەکشەممە ٢٢-١-٢٠١٧ بەشی جوگرافیای کولێژی زانستە مرۆڤایەتییەکان سیمینارێکی دەربارەی ئابوری سەوز بۆ ئاسۆ کەریم زەند رێکخست. لە سیمینارەکەدا کە بە ئامادەبوونی یاریدەدەری راگری کۆلێژو ژمارەیەکی زۆر لە خوێندکاران و مامۆستایانی بەشە جیاوازەکانی کۆلێژی زانستە مرۆڤایەتییەکان و میوانێکی زۆر بەرێوەچوو. ئاسۆ کەریم زەند کورتە باسێکی لەسەر گرنگی پاراستنی ژینگە و بەکارهێنانی وزەی جێگرەکانی هاوڕێی ژینگە کردوە کە لە ئێستادا لە بری وزە و سوتەمەنی دیکە بەکاردێت لە پێناو راگرتنی ژینگە و پاراستنی تەندروستی مرۆڤەکان. لە بەشێکی دیکەی سیمینارەکەدا چەند خاڵێکی خستە ڕوو کە چۆن بتوانرێت لە ژینگە وەک سەرچاوەیەکی ئابوری بەکاربهێنرێت و سودی هەبێت لە پێشخستنی ئابوری تاک و وڵاتدا. لە کۆتایی سیمینارەکەشدا بە پرسیار و سەرنجی ئامادەبوان باسەکە دەوڵەمەندتر کرا. |
News and events >
