News and events‎ > ‎

تاقیکردنەوەی توانستی زانستی خوێندنی باڵا سەرکەوتوانە بەڕێوەچوو

posted Feb 10, 2020, 1:15 PM by Barham Khalid Ahmed
 تاقیکردنەوەی توانستی زانستی خوازیارانی خوێندنی باڵا لەسەر هەرسێ ئاستی دبلۆمی باڵا، ماستەر و دکتۆرا بۆ سەرجەم بەشەکانی کۆلێژی زانستە مرۆڤایەتییەکان بەڕێوەچوو.

بە سەرپەرشتی راگرایەتی کۆلێژی زانستە مرۆڤایەتییەکان و لیژنەی باڵای تاقیکردنەوەکانی خوێندنی باڵا، ئەمڕۆ دووشەممە ١٠ی ٢ی ٢٠٢٠ تاقیکردنەوەی توانستی زانستی لەسەر هەرسێ ئاستی دبلۆمی باڵا و ماستەر و دکتۆرا لە هۆڵەکانی کۆلێژ بەڕێوەچوو.

لە کاتی بەڕێوەچونی تاقیکردنەوەکاندا، هەریەک لە د.ئارام محەمەد قادر، وەزیری خوێندنی باڵای هەرێم بە یاوەری د. رەزا حەسەن، سەرۆکی زانکۆی سلێمانی سەردانی هۆڵەکانی تاقیکردنەوەیان کردوو لە لایەن د.ئیبتیسام ئیسماعیل، راگری کۆلێژ و مامۆستایانەوە پێشوازیکراو لە نزیکەوە چۆنیەتی بەڕێوەچونی تاقیکردنەوەکانی بەسەرکردەوە.





Comments