News and events‎ > ‎

تاقیکردنەوەی وەرگرتنی راستەوخۆ بۆ بەشی جوگرافیا بەڕێوەچوو

posted Sep 21, 2017, 2:57 PM by Barham Khalid Ahmed

زیاتر لە ٢٥٠ خوێندکاری قۆناغی ئامادەیی بەشداریان لە تاقیکردنەوەی راستەخۆ کرد بە مەبەستی وەرگرتنیان لە بەشی جوگرافیا لە کۆلێژی زانستە مرۆڤایەتییەکان بۆ ساڵی خوێندنی ٢٠١٧-٢٠١٨.

رۆژی چوارشەممە رێکەوتی ٢٠١٧/٩/٢٠ لە هۆڵەکانی کۆلیژی زانستە مرۆڤایەتییەکان تاقیکردنەوەی نوسین و زارەکی بۆ زیاتر لە ١٨٠ خوێندکاری قۆناغی ئامادەیی بەڕێوەچوو کە پێشتر فۆرمیان پڕکردوەتەوە بۆ خوێندن لە جوگرافیا.

بەشی جوگرافیا هاوشانی بەشەکانی دیکەی کۆلێژی زانستە مرۆڤایەتیەکان لە نێو سیستمی راستەوخۆی زانکۆییدایە کە خوێندکاران بە پێی توانا و خواستی خۆیان دەتوانن کێبڕکێ بکەن لە بەدەستهێنانی کورسی خوێندن.

Comments