News and events‎ > ‎

تاقیکردنەوەی وەرگرتنی راستەوخۆ بۆبەشی مێژوو بەڕێوەچوو

posted Sep 21, 2017, 2:53 PM by Barham Khalid Ahmed

زیاتر لە ٢٠٠ خوێندکاری قۆناغی ئامادەیی بەشداریان لە تاقیکردنەوەی راستەخۆ کرد بە مەبەستی وەرگرتنیان لە بەشی مێژوو لە کۆلێژی زانستە مرۆڤایەتییەکان بۆ ساڵی خوێندنی ٢٠١٧-٢٠١٨.

رۆژی سێشەممە رێکەوتی ٢٠١٧/٩/١٩ لە هۆڵەکانی کۆلیژی زانستە مرۆڤایەتییەکان تاقیکردنەوەی نوسین و زارەکی بۆ زیاتر لە ١٨٠ خوێندکاری قۆناغی ئامادەیی بەڕێوەچوو کە پێشتر فۆرمیان پڕکردوەتەوە بۆ خوێندن لە مێژوو.

بەشی مێژوو هاوشانی بەشەکانی دیکەی کۆلێژی زانستە مرۆڤایەتیەکان لە نێو سیستمی راستەوخۆی زانکۆییدایە کە خوێندکاران بە پێی توانا و خواستی خۆیان دەتوانن کێبڕکێ بکەن لە بەدەستهێنانی کورسی خوێندن.


Comments