posted Sep 21, 2017, 3:00 PM by Barham Khalid Ahmed
زیاتر لە ١٨٠ خوێندکاری قۆناغی ئامادەیی بەشداریان لە تاقیکردنەوەی راستەخۆ کرد بە مەبەستی وەرگرتنیان لە بەشی شوێنەوار لە کۆلێژی زانستە مرۆڤایەتییەکان بۆ ساڵی خوێندنی ٢٠١٧-٢٠١٨.
رۆژی پێنجشەممە رێکەوتی ٢٠١٧/٩/٢١ لە هۆڵەکانی کۆلیژی زانستە مرۆڤایەتییەکان تاقیکردنەوەی نوسین و زارەکی بۆ زیاتر لە ١٨٠ خوێندکاری قۆناغی ئامادەیی بەڕێوەچوو کە پێشتر فۆرمیان پڕکردوەتەوە بۆ خوێندن لە شوێنەوار.
بەشی شوێنەوار هاوشانی بەشەکانی دیکەی کۆلێژی زانستە مرۆڤایەتیەکان لە نێو سیستمی راستەوخۆی زانکۆییدایە کە خوێندکاران بە پێی توانا و خواستی خۆیان دەتوانن کێبڕکێ بکەن لە بەدەستهێنانی کورسی خوێندن. |
|