News and events‎ > ‎

تاقیکردنەوەی وەرگرتنی راستەوخۆ لە بەشی کاری کۆمەڵایەتی بەڕێوەچوو

posted Sep 18, 2017, 12:39 PM by Barham Khalid Ahmed   [ updated Sep 21, 2017, 2:47 PM ]

زیاتر لە ١٨٠ خوێندکاری قۆناغی ئامادەیی بەشداریان لە تاقیکردنەوەی راستەخۆ کرد بە مەبەستی وەرگرتنیان لە بەشی کاری کۆمەڵایەتی کۆلێژی زانستە مرۆڤایەتییەکان بۆ ساڵی خوێندنی ٢٠١٧-٢٠١٨.

رۆژی دووشەممە رێکەوتی ٢٠١٧/٩/١٨ لە هۆڵەکانی کۆلیژی زانستە مرۆڤایەتییەکان تاقیکردنەوەی نوسین و زارەکی بۆ زیاتر لە ١٨٠ خوێندکاری قۆناغی ئامادەیی بەڕێوەچوو کە پێشتر فۆرمیان پڕکردوەتەوە بۆ خوێندن لە بەشی کاری کۆمەڵایەتی.

بەشی کاری کۆمەڵایەتی هاوشانی بەشەکانی دیکەی کۆلێژی زانستە مرۆڤایەتیەکان لە نێو سیستمی راستەوخۆی زانکۆییدایە کە خوێندکاران بە پێی توانا و خواستی خۆیان دەتوانن کێبڕکێ بکەن لە بەدەستهێنانی کورسی خوێندن.









Comments