News and events‎ > ‎

تاقیکردنەوەی وەرگرتنی راستەوخۆ لە بەشی کۆمەڵناسی بەڕێوەچوو

posted Sep 17, 2017, 2:45 PM by Barham Khalid Ahmed   [ updated Sep 17, 2017, 3:17 PM ]

زیاتر لە ٤٠٠ خوێندکاری قۆناغی ئامادەیی بەشداریان لە تاقیکردنەوەی راستەخۆ کرد بە مەبەستی وەرگرتنیان لە بەشی کۆمەڵناسی کۆلێژی زانستە مرۆڤایەتییەکان بۆ ساڵی خوێندنی ٢٠١٧٢٠١٧.

رۆژی یەکشەممە رێکەوتی ٢٠١٧/٩/١٧ لە هۆڵەکانی کۆلیژی زانستە مرۆڤایەتییەکان تاقیکردنەوەی نوسین و زارەکی بۆ زیاتر لە ٤٠٠ خوێندکاری قۆناغی ئامادەیی بەڕێوەچوو کە پێشتر فۆرمیان پڕکردوەتەوە بۆ خوێندن لە بەشی کۆمەڵناسی.

بەشی کۆمەڵناسی هاوشانی بەشەکانی دیکەی کۆلێژی زانستە مرۆڤایەتیەکان لە نێو سیستمی راستەوخۆی زانکۆییدایە کە خوێندکاران بە پێی توانا و خواستی خۆیان دەتوانن کێبڕکێ بکەن لە بەدەستهێنانی کورسی خوێندن.










Comments