تاقیکردنەوەی خوێندکارانی قۆناغی ١٢ ی ئامادەیی بۆ وەرگرتن بە شێوەی راستەخۆ لە بەشی راگەیاندنی زانکۆی سلێمانی ئەنجامدرا. ئەمڕۆ چوارشەممە ٢٠١٦/٩/٢١ لە بەشی راگەیاندنی سکوڵی زانستە مرۆڤایەتیەکانی زانکۆی سلێمانی تاقیکردنەوەی ئەو خوێندکارانە ئەنجامدرا کە فۆرمی بەشەکەیان پڕکردوەتەوە بە سیستمی وەرگرتنی راستەخۆ. تاقیکردنەوەکە بە شێوازی نوسین بۆ زیاتر لە ٢٠٠ خوێندکار ئەنجامدرا لە چەند رۆژی داهاتودا ئەنجامەکان ئاشکرا دەکرێن و وادەی چاوپێکەوتنی خوێندکاران دیاریدەکرێت. |
News and events >