News and events‎ > ‎

تاقیکردنەوەی زارەکی بۆ خوازیارانی خوێندنی باڵا بەڕێوەچوو

posted Sep 22, 2020, 11:11 AM by Barham Khalid Ahmed
تاقیکردنەوەی زارەکی بۆ خوازیارانی خوێندنی باڵا لە سەر هەردوو ئاستی ماستەر و دکتۆرا لە کۆلێژی زانستە مرۆڤایەتییەکان بەڕێوەچوو.

ئەمڕۆ سێشەممە ٢٢ی ٩ی ٢٠٢٠ لە کۆلێژی زانستە مرۆڤایەتییەکان تاقیکردنەوەی زارەکی بۆ خوازیارانی خوێندنی باڵا (ماستەر-دکتۆرا) بەڕێوەچوو کە تایبەت بوو بەو خوازیارانەی کە لە تاقیکردنەوەی توانستی زانستی نمرەی پێویستیان بەدەست نەهێنابوو.
تاقیکردنەوەکان لە لایەن دوو لیژنەی جیاوازەوە بەڕێوەچوون و تێیدا زیاتر لە ٦٨ خوازیار لە هەردوو ئاست تاقیکردنەوەیان ئەنجامدا.




Comments