News and events‎ > ‎

تاوتوێی ماستەرنامەیەک لەسەر رۆڵی بەرنامە تەلەفزیۆنییەکان لە بڵاوکردنەوەی هۆشیاری تەندروستی

posted Jun 30, 2021, 12:56 PM by Barham Khalid Ahmed
تاوتوێی ماستەرنامەی خوێندکاری خوێندنی باڵا (شاکار عەبدولقادرمحەمەد ) لە بەشی راگەیاندنی کۆلێژی زانستە مرۆڤایەتییەکان بە ناونیشانی (رۆڵی بەرنامە تەلەفزیۆنییەکان لە بڵاوکردنەوەی هۆشیاری تەندروستیدا) بەڕێوەچوو.

رۆژی یەکشەممە ٢٧ی ٦ی ٢٠٢١ تاوتوێی ماستەرنامەکە لە هۆڵی بابان لە کۆلێژی زانستە مرۆڤایەتییەکان بەڕێوەچوو. پاش نزیکەی  سێ کاتژمێر گفتوگۆو هەڵسەنگاندنی ماستەرنامەکە،ئەندامانی لیژنەی گفتوگۆ نامەکەیان بە هەندێک دەستکاریییەوە پەسەندکرد.

ئەندامانی لیژنەی گفتوگۆ لەم بەڕێزانە پێکهاتبوو:

١- پرۆفیسۆر د. حەکیم عوسمان حەمید                        زانکۆی پۆلیتەکنیکی سلێمانی           سەرۆکی لیژنە
٢-پرۆفیسۆری یاریدەدەر د. ئیبراهیم سەعید فتح اللە            زانکۆی سلێمانی                            ئەندام
٣-پرۆفیسۆری یاریدەدەر د. رضوان خضر علی               زانکۆی صلاح الدین                       ئەندام
٤- پرۆفیسۆری یاریدەدەر د. سلام نصرالدین محمد            زانکۆی سلێمانی                        ئەندام و سەرپەرشتیار





Comments