News and events‎ > ‎

تاوتوێی تێزێکی دکتۆرا لەسەر رۆڵی هەڵمەتی هۆشیاری مێدیایی لە رووبەرووبونەوەی تیرۆردا

posted Jul 28, 2020, 1:37 AM by Barham Khalid Ahmed   [ updated Jul 28, 2020, 1:39 AM ]
 لە بەشی راگەیاندنی کۆلێژی زانستە مرۆڤایەتییەکان گفتوگۆی تێزی دکتۆرای خوێندکار یۆهان عوسمان حەمە بە ناونیشانی رۆڵی هەڵمەتی هۆشیاری مێدیایی لە رووبەرووبونەوەی تیرۆر لە هەرێمی کوردستاندا بەڕێوەچوو.

رۆژی ٢٧ی ٧ی ٢٠٢٠ لە هۆڵی بابان لە کۆلێژی زانستە مرۆڤایەتییەکان گفتوگۆکە بە شێوازی داخراو بەڕێوەچوو. پاش زیاتر لە ٥ کاتژمێر لە گفتوگۆ و هەڵسەنگاندنی  زانستی لە لایەن ئەندامانی لیژنەی گفتوگۆوە، تێزی دکتۆراکە بە کەمێک دەستکارییەوە پەسەندکرا.

ئەندامانی لیژنەی گفتوگۆ لەم بەڕێزانە پێکهاتبوون:

پرۆفیسیۆری یاریدەدەر، د. ابتسام اسماعیل قادر            سەرۆکی لیژنە
پرۆفیسیۆری یاریدەدەر، د. کاوە عبدالکریم شێروانی       ئەندام
پرۆفیسیۆری یاریدەدەر، د. ئازاد رمضان علی              ئەندام
پرۆفیسیۆری یاریدەدەر، د.کمال عبداللە حسن                ئەندام
پرۆفیسیۆری یاریدەدەر، د. سەلام نصرالدین محمد          ئەندام  
پرۆفیسیۆری یاریدەدەر، ابراهیم سعید فتح اللە               ئەندام و سەرپەرشتیار 



Comments