دوو مامۆستای بەشەکانی کۆمەڵناسی و کاری کۆمەڵایەتی توێژینەوەیەکی هاوبەش دەربارەی کۆرۆنا لە یەکێک لە گۆڤارە خاوەن ئیمپاکت فاکتەرە بەرزەکان بڵاودەکەنەوە. پرۆفیسۆر د. نەجات محەمەد فەرەج لە بەشی کۆمەڵناسی و پرۆفیسۆر د.نیان نامق صابر لە بەشی کاری کۆمەڵایەتی توێژینەوەیەکی هاوبەش بە ناونیشانی لێکەوتەکانی پەتای کۆرۆنا لەسەر دۆخی دەرونی و کۆمەڵایەتی خێزانی کورد لە گۆڤاری ریماکی نێودەوڵەتی بۆ زانستە مرۆیی و کۆمەڵایەتییەکان بڵاوکردەوە. توێژینەوەکە بە شێوەیەکی مەیدانی لە هەرێمی کوردستان ئەنجامدراوە. گۆڤارەکە خاوەنی ئیمپاکت فاکتەری ١.٠١٢ یە و یەکێکە لە گۆڤارە بەناوبانگەکان لە بواری زانستی مرۆڤایەتی و زانستە کۆمەڵایەتییەکاندا. لینکی گۆڤارەکە: https://www.rimakjournal.com/?utm_source=researchbib لینکی توێیژینەوەکە: https://www.rimakjournal.com/journaldetail/the-implication-of-corona-pandemic-on-the-psychological-and-social-status-of-the-kurdish-family_104 |
News and events >