News and events‎ > ‎

تێزێکی دکتۆرا سەبارەت بە کاریگەری ئاوو هەوا لەسەر نەخۆشییەکانی هەناسەدان تاووتوێکرا

posted Oct 28, 2019, 9:59 AM by Barham Khalid Ahmed
لە بەشی جوگرافیای کۆلێژی زانستە مرۆڤایەتییەکان، تێزێکی دکتۆرا لەسەر ئاوو هەوا و  پەیوەندی بە هەندێک لە نەخۆشییەکانی کۆئەندامی هەناسەدان گفتۆکرا، توێژینەوەکە پارێزگای سلێمانی وەک نمونەی لێکۆڵینەوەکە وەرگرتبوو پاش گفتوگۆکردن تێزەکە بە پلەیەکی باش وەرگیرا.

رۆژی پێنجشەممە ٢٤ی ١٠ی ٢٠١٩ لە هۆڵی بابان ی کۆلێژی زانستە مرۆڤایەتییەکان گفتوگۆی تێزی دکتۆرای خوێندکار شۆخان محەمەد ئەحمەد ئەنجامدرا و پاش گفتوگۆیەکی زانستی چڕ لە لایەن سەرۆک و ئەندامانی لیژنەی گفتوگۆوە نامەکە بە پلەیەکی باش پەسەندکرا. 

ئەندامانی لیژنەی گفتوگۆ پێهاتبوون لە هەریەک لە بەرێزان:

پرۆفیسۆر د. ئازاد جەلال شریف                          زانکۆی سەڵاحەدین        سەرۆکی لیژنە
پرۆفیسۆری یاریدەدەر، د.سۆران حەمە امین احمد         زانکۆی سلێمانی            ئەندام 
پرۆفیسۆری یاریدەدەر، د. لوقمان وسو عمر               زانکۆی کۆیە               ئەندام
پرۆفیسۆری یاریدەدەر، د.هاوڕێ یاسین محمد امین       زانکۆی سلێمانی             ئەندام
پرۆفیسۆری یاریدەدەر، د.هەڵەت ڕەشید عبداللە            زانکۆی راپەڕین            ئەندام
پرۆفیسۆر  د.جەزا تۆفیق طالب                           زانکۆی سلێمانی          ئەندام و سەرپەرشتیار


Comments