رۆژی پێنجشەممە ٢٠١٦/٢/١١ بەشی مێژوی سکوڵی زانستە مرۆڤایەتیەکان له هۆڵی سێمیناری سكوڵ گفتۆگۆی له‌سه‌ر ماسته‌رنامه‌ی خوێندکار سنه‌وبه‌ر سەردار ستار ئەنجامدا كه به‌ناونیشانی ( شێخ عیزه‌دینی حوسه‌ینی 1979-1989) پێشكه‌شی به‌شی مێژ‌وو كرابوو، پاش گفتوگۆیەکی تێروتەسەلی زانستی نامەکە سه‌ركه‌وتنی به‌ده‌ستهیناو لەلایەن لێژنەی گفتوگۆوە وەرگیرا و وه‌ك كارێكی مێژووی گرنگ له مێژووی رۆژهه‌ڵاتی كوردستان هه‌ڵسه‌نگێنرا.
لیژنەی گفتوگۆ لەم بەڕێزانە پێکهاتبوو: ١- پ.ی.دكتۆر محه‌مه‌د عبدالله كاكه‌سور سەرۆکی لیژنە ٢-پ.ی.د. عبدالمصور سليمان عبدالسلام بارزانی ئەندام ٣-پ.ی.د ئاکۆ عبدالكريم محمود شوانی ئەندام ٤- پ.ی.د یاسین خالید سەردەشتی ئەندام و سەرپەرشتیار |
News and events >




