بەشی شوێنەواری زانکۆی سلێمانی و زانکۆی لایدنی هۆڵەندا وۆرکشۆپێک دەربارەی دوایین دۆزراوە شوێنەوارییەکانی ناوچەی شارەزوور سازدەدەن. ڕۆژى سێشەممە ٢٠١٦/١٠/١١ كاتژمێر ١١ى بەيانى لە كۆلێجى زانستە مرۆڤايەتييەكان وۆركشۆپى "پێش مێژووى دوايينى شارەزوور" بەڕێوە دەچێت كە وۆركشۆپێكى هاوبەشى نێوان بەشى شوێنەوارى زانكۆى سلێمانى و كۆلێجى شوێنەوارى زانكۆى لايدن سازدەکرێت. مەبەست لە وۆرکشۆپەکە لێكۆڵينەوە وخستنەڕووى دوايين دۆزراوە شوێنەوارييەكانى شارەزوور و دەوروبەریەتی لە بوارى شارستانييەكانى پێش مێژوودا لەبەر ڕۆشنايى ئەو دۆزراوانەدا كە لە كنە و پشكنينەكانى ئەم چەند ساڵەى دواييدا بەدەست هاتوون. بەشداربووانی وۆرکشۆپەکە لەم کەسانە پێکدێن: ١- ئۆليڤيە نيوەنهاوزە زانكۆى لايدن - هۆڵەندا ٢- ماريا بيانكا دى ئەننا زانكۆى ئازادى بەرلين - ئەڵمانيا ٣- تاكاهيرۆ ئۆداكا زانكۆى تۆكيۆ - يابان ٤- ئەكيرا تسونێكى زانكۆى تسوكوبا - يابان ٥- كۆزاد محمد زانكۆى سلێمانى ٦- ڕێگى ڤالێ مەڵبەندى نيشتيمانيى لێكۆڵينەوەى زانستى - پاريس - فەرەنسا ٧- جۆنى بالدى پەيمانگاى فەرەنسى بۆ ڕۆژهەڵاتى نزيك - پاريس- فەرەنسا ٨- ماركۆ لامۆنى زانكۆى ئودينێ - ئيتاليا ٩- والتەر كروێلز زانكۆى ئۆتۆنۆميى بەرشەلۆنە - ئيسپانيا ١٠- ئەننا گۆمێز زانكۆى ئۆتۆنۆميى بەرشەلۆنە - ئيسپانيا تێبینی: هاتن بۆ هەموانە |
News and events >

