News and events‎ > ‎

بەشی فەلسەفە لە کۆلێژی زانستە مرۆڤایەتیەکان بۆ ئەمساڵ خوێندکار وەردەگرێت

posted Oct 15, 2018, 1:37 AM by Barham Khalid Ahmed   [ updated Oct 15, 2018, 1:39 AM ]


بەشی فەلسەفە و توێژینەوە کولتووریەکان لە زانکۆی سلێمانی بۆ ساڵی نوێی خوێندنی ٢٠١٨-٢٠١٩  خوێندکار وەردەگرێت. فێرخوازان دەتوانن لە ڕێکەوتی ١٥ی ١٠ هەتاکوو ٢٢ی ١٠ بۆ وەرگرتنی فۆرم سەردانی تۆماری کۆلێژی زانستە مرۆڤایەتیەکان بکەن لە زانکۆی سلێمانی- کەمپە نوێیەکە.

شێوازی خوێندن لەم بەشە بە شێوەی خوارەوە دەبێت:

- خوێندن بە زمانی ئینگلیزی دەبێت، و بە شێوەی پڕۆگرامی فاوندەیشێن بەڕێوە دەچێت. ساڵی یەکەم بەتەواوی بۆ فێربوونی ئینگلیزی تەرخان دەکرێت؛ مەرجی دەسپێکی ساڵی خوێندنی دووەم دەرچوونە لە دەورەی زمانی ساڵی یەکەم کە هەمان فاوندەیشێنە.

- کۆی ساڵی خوێندن ٥ ساڵە؛ ١ ساڵ بۆ دەورەی زمان و ٤ ساڵ بۆ خوێندنی ئاسایی.

- فێرخواز دوای پێشکەشکردنی فۆرم بە پێیی چاوپێکەووتن وەردەگیرێت.

- مەرجە دەرجەی زمانی ئینگلیزی فێرخواز لە ٦٥ کەمتر نەبێت.

خوێندن بە پێی سیستەمی بۆلۆنی دەبێت، کە بریتیە لە سیستەمی ئەوروپی سێمێستەری.

ئاسۆی کار و دامەزراندن:

ئەم بوارە دەتوانێت توانا و مەعریفەی پێویست بخاتە بەردەست فێرخوازان بۆ بەشداربوون لە بەڕێوەبەرایەتی وڵات وەک کادری بەڕێوەبەر وە هەروەها وەک کادری راوێژکار. بە پێی بەرنامەی داڕێژراوی وانەکان ئەم ئاسۆیانە بەم شێوە پۆلێن دەکرێن :

- نوێنەرایەتی کولتوری و سیاسی لە دەرەوەی وڵات

- پۆستە بەڕێوەبەرایەتیەکان

- پۆستە راوێژکاریەکان

مەرجەکانی وەرگرتن:

. خوێندکار دەرچووی پۆلی ١٢ی وێژەیی یان ئامادەیی بێت.

. کۆنمرەی خوێندکار لە ٦٥ کەمتر نەبێت.

. نمرەی وانەی ئینگلیزی لە ٦٥ کەمتر نەبێت.

. تەمەنی خوێندکار لە ٣٠ ساڵ زیاتر نەبێت.

. لە چاوپێکەوتنی زانستی ( زارەکی) دەربچێت.

. پێوویستە خوێندکار پێشتر لە هیچ زانکو، کۆلێژ یان پەیمانگایەک وەرنەگیرابێت.

. کێبڕکێی وەرگرتن بەم جۆرەیە:٦٠ نمرەی ئامادەیی/٤٠ نمرەی چاوپێکەوتنی توانستی زانستی.

 

ڕێکەوتی چاوپێکەوتنی زانستی: ٢٣/ ١٠/ ٢٠١٨ - کۆلێژی زانستە مرۆڤایەتیەکان

Comments