News and events‎ > ‎

ماستەرنامەیەک لەسەر جوگرافیای دانیشتوانی قەزای دەربەندیخان

posted Mar 10, 2022, 1:06 AM by Barham Khalid Ahmed   [ updated Mar 10, 2022, 1:07 AM ]
تاوتوێی ماسته‌رنامه‌ی خوێندکاری خوێندنی باڵا (ئاودێر لوقمان ئەنوەر) له‌ بەشی جوگرافیای كۆلێژی زانسته‌ مرۆڤایه‌تییه‌كان بە ناونیشانی (قەزای دەربەندیخان، لێکۆڵینەوەیەک لە جوگرافیای دانیشتوان) به‌ڕێوه‌چوو. 

رۆژی پێنجشەممە ڕێکەوتی ١٠ی ٣ی ٢٠٢٢ گفتوگۆی ماستەرنامەکە لە هۆڵی بابان بەڕێوەچوو، پاش گفتوگۆیەکی چڕی زانستی و تاوتێکردنی، نامەکە بە کەمێک دەستکارییەوە وەرگیرا. 

ئەندامانی لیژنە لەم بەڕێزانە پێکهاتبوو:
١ـ پرۆفیسۆر د. جمعە علی دای                        زانکۆی گەرمیان              سەرۆک
٢ـ 
پرۆفیسۆری یاریدەدەر د. پێشڕەو صمد تۆفیق     زانکۆی کۆیە                  ئەندام
٣ـ 
مامۆستا  د.سروە جلال حەمە                       زانکۆی سلێمانی               ئەندام
٤ـپرۆفیسۆر د.جەزا تۆفیق طالب                       زانکۆی سلێمانی              ئەندام و سەرپەرشتیار


Comments