وەفدێکی سەنتەری بێشکچی سەردانی کۆلێژی زانستە مرۆڤایەتیەکانی کرد و لە لایەن راگری کۆلێژەوە پێشوازی کران و لە کۆبونەوەیەکدا رێکەوتن لەسەر هەماهەنگی نێوانیان و بە فەرمیش مامۆستایانی کۆلێژی زانستە مرۆڤایەتیەکانیان کرد بۆ کۆڕبەندی زانکۆی دهۆک. وەفدەکە بە سەرۆکایەتی د. نەشوان شکری بەڕێوەبەری سەنتەری بێشکچی و ئەندامێتی چەند مامۆستایەکەی دیکە سەردانی کۆڵیژی زانستە مرۆڤایەتیەکانیان کرد و چەند بڵاوکراوەیەکی تایبەت بە سەنتەرەکەیان پێشکەشی کۆلێژ کرد. وەفدەکە بە فەرمی بانگهێشتی راگرایەتی و مامۆستایانی کۆلێژی زانستە مرۆڤایەتیەکانیان کرد بۆ یەکەمین کۆڕبەندی سەنتەرەکە کە بڕیارە لە زانکۆی دهۆک لە کۆتایی مانگی نیسان ئەنجامی بدات. |
News and events >
