News and events‎ > ‎

وەفدێکی وەزارەتی خوێندنی باڵای عێراق سەردانی کۆلێج دەکات

posted Jul 3, 2022, 1:15 PM by Barham Khalid Ahmed
وەفدێکی وەزارەتی خوێندنی باڵاو توێژینەوەی زانستی عێراق سەردانی کۆلیجی زانستە مرۆڤایەتییەکان دەکەن و لە گەڵ راگرایەتی و ئەنجومەنی کۆلێج تاوتێی هەماهەنگی زانستی و چالاکییە ئەکادیمییەکان دەکە.

ئەمڕۆ یەکشەممە ٣ی٧ی٢٠٢٢ وەفدێکی وەزارەتی خوێندنی باڵای عێراق بە سەرپەرشتی د. قصی حامد خلف و ئەندامێتی هەریەکە لە  سیف فوزی قحطان و هلال محمد حمید و زیاد صالح شحاذە و ابراهیم علی محسن سەردانی کۆلێجی زانستە مرۆڤایەتییەکانیان کردوو لەلایەن د.ابتسام اسماعیل، راگری کۆلێج و ئەندامانی ئەنجومەنی کۆلێج و سەرۆکی بەشە زانستییەکانەوە پێشوازیکردان و لە کۆبونەوەیەکدا باسی ئاڵوگۆڕی زانستی و هەماهەنگیکردن لە چالاکییە ئەکادیمییەکان کرا لە نێوان زانکۆی سلێمانی و کۆلێجی زانستە مرۆڤایەتییەکان لە لایەک و وەزارەتی خوێندنی باڵای عێراق لە لایەکی دیکەوە. 
هەروەها وەفدەکە سەردانی سەرجەم بەشە زانستییەکانی کردوو لە نزیکەوە هەڵسەنگاندن و بەدواداچونیان کرد بۆ پێداویستییەکانی خوێندن و گونجاوی هۆڵەکان و بوونی پێداویستییە سەرەکییەکانی پرۆسەی خوێندن لە بەشەکاندا و بەڵێنی هاوکاریکردنی کۆلێجیاندا.


Comments