رۆژی یەکشەممە ٢٢-١-٢٠١٧ وەفدێکی زانکۆکانی سوید سەردانی کۆلێژی زانستە مرۆڤەیاتیەکانی کردو لە بەشی کۆمەڵناسی چەند سیمینارێکیان پێشکەشکرد و بەشداری چەند وانەیەکی بەشەکەیانکرد. لە سەردانەکەیاندا وەفدەکە چەند سیمینارێکیان پێشکەش بە مامۆستایان و خوێندکارانی بەشی کۆمەڵناسی کرد دەربارەی مەسەلەی پەنابەران و کۆچکردن و دۆخی رەوەندی کوردی و ناسنامەی کورد لە سوید. باسەکان بە گفتوگۆی خوێندکاران و مامۆستایان دەوڵەمەندکرا و گفتوگۆی زانستیان لەسەر ئەنجامدرا. |
News and events >
