News and events‎ > ‎

وەفدێکی زانکۆی پۆلەتەکنیک سەردانی کۆلێژی زانستەن مرۆڤایەتییەکان دەکەن

posted Feb 26, 2017, 10:18 AM by Barham Khalid Ahmed

وەفدێکی زانکۆی پۆلەتەکنیکی سلێمانی سەردانی کۆلێژی زانستە مرۆڤایەتییەکان و بەشی راگەیاندنی زانکۆی سلێمانی دەکەن و پیرۆزبایی دەستبەکاربونی راگر و سەرۆکی نوێی بەشی راگەیاندن دەکەن.


رۆژی یەکشەممە ٢٦-٢-٢٠١٧ وەفدێکی زانکۆی پۆلەتەکنیکی سلێمانی کە پێکهاتبون لە د. حەکیم عوسمان، راگری کۆلێژی کارگێری کار و یاریدەدەری راگری و دریڤان عەبدولقادر، سەرۆکی بەشی تەکنیکی مێدیا  و چەند مامۆستایەک سەردانی کۆلێژی زانستە مرۆڤایەتییەکانیان کرد ولەگەڵ د. ئیبتیسام ئیسماعیل راگری کۆلێژ پیشوازیکران و لەکۆبونەوەیەکدا گفتوگۆی هەماهەنگی و کاری هاوبەشیان کرد لە نێوان هەردوو زانکۆدا بە مەبەستی پێشخستنی پرۆسەی خوێندن.


وەفدەکەی زانکۆی پۆلەتەکنیک سەردانی بەشی راگەیاندنیان کرد بە مەبەستی پیرۆزبایی لە د. سەلام نەسرەدین کە وەک سەرۆکی نوێی بەشی راگەیاندن دەستبەکاربووە. لە کۆبونەوەیەکدا هەردوو بەشی راگەیاندن بەڵێنی کاری هاوبەش و هەماهەنگیاندا لە پێناو پێشخستنی خوێندنی مێدیا لە کوردستان.


Comments