سێکتەری ئارای سەر بە رێکخراوی مناڵپارێز وۆرک شۆپێکیان بۆ خوێندکارانی کاری کۆمەڵایەتی رێکخست دەربارەی کاری خۆبەخشی و گرنگی بۆ ژیانی مرۆڤ. رۆژی یەکشەممە ٢٨ی ٤ی ٢٠١٩ سەنتەری ئارای سەر بە رێکخراوی مناڵپارێزی کوردستان کە تایبەتە بە منداڵانی نەخۆش لە نەخۆشخانەی هیوا وۆرکشۆپێکیان بۆ مامۆستایان و خوێندکارانی بەشی کاری کۆمەڵایەتی رێکخست دەربارەی کاری خۆبەخشی. لە سەرەتای وۆرک شۆپەکە مەھدی عبداللە بابەتێکی دەربارەی کاری خۆبەخشی و گرنگیەکەی بۆ کەسایەتی مرۆڤ خستەروو, پاشان وریا حسن کە لە نەخۆشخانەی ھیوا لەگەل ستافی منداڵپارێز کار دەکات و بەرپرسی خۆبەخشەکانە باسی چۆنیەتی وەرگرتنی خۆبەخش و ئیش و کارەکانی کرد لە نەخۆشخانەی ناوبراو ھەروەھا تیشكی خستە سەر ئەو بارودۆخەی ناو نەخۆشخانە کە روبەروی خۆبەخشان دەبێتەوە لە كاتی كاركردنیاندا ھەروەھ دواترا ئالان محمد بابەتێکی دەربارەی پاڵپشتی دەروونی و کۆمەلایەتی پسپۆری کۆمەلایەتی بۆ مندالانی توشبوو بە شێرپەنجە پێشكەشکرد، بەشی سێیەمی وۆرکشۆپەکە تایبەتكرا بە پرسیاری کراوەی خوێندکاران سەبارەت بە بابەتەکە و وەلام دانەوەی لەلایەن رێكخەرانی وۆركشۆپەكەوە و لەو بارەیەوە پرسیار ق سەرنجی زۆر دەربارەی بابەتەکە ئاڵوگۆڕ و گفتوگۆ کرا. |
News and events >
