News and events‎ > ‎

وۆرک شۆپێکی هاوبەش لە نێوان بەشی شوێنەوار و هەردوو زانکۆی ئەسیناو سالۆنیکی یۆنان بەرێوەچوو

posted Jun 23, 2022, 12:05 PM by Barham Khalid Ahmed
لە ژێر ناونیشانی (کوردستان و رۆژئاوا، کارلێک لە نێوان کوردستان و جیهانی یۆنانی پێش مێژووەوە تا سەدەکانی ناوەڕاست) بەشی شوێنەواری زانکۆی سلێمانی بە هاوبەشی هەردوو زانکۆی ئەسینا و سالۆنیکی یۆنان وۆرک شۆپێکی زانستیان ئەنجامدا.

 وۆرک شۆپەکە رۆژی ٢٥ی٥ی ٢٠٢٢ بە سەرپەرشتی و چاودێری سەرۆکایەتی زانکۆی سلێمانی و کونسوڵگەری یۆنان - هەولێر بەڕێوەچوو  کە تێیدا ١٣ توێژینەوەی نوێ پێشکەشکران و گفتوگۆی زانستی ورد دەربارەیان ئەنجامدرا.


Comments