رۆژی دووشەممە ١٩-١٢-٢٠١٦ وۆرک شۆپی تایبەت بە پرۆگرامی هاوبەشی نێوان هەردوو زانکۆی سلێمانی و زانکۆی برێمەنی ئەڵمانی لە بەشی راگەیاندنی زانکۆی سلێمانی بەڕێوەچوو. لە وۆرک شۆپەکەدا کریستۆڤ سۆدمان بەڕێوەبەری کۆمپانیای بالیک بۆ کاری مێدیا و پەیوەندییە گشتییەکان وەک رێکخەر و هاوکاری پرۆژەکە بابەتێکی پێشکەش بە بەشێک لە مامۆستایان و خوێندکارانی بەشی راگەیاندن کرد دەربارەی ئامانجی پرۆژەکە و بەرنامەکانی ئاڵوگۆڕی زانیاری لە نێوان هەردوو زانکۆدا کە بەپێی پرۆژەکە ساڵی ئایندە بەشێک لە خوێندکاران و مامۆستایانی بەشی راگەیاندن سەردانی زانکۆی برێمەن دەکەن لە ئەڵمانیا و لە هەنگاوی دواتریشدا مامۆستایان و خوێندکارانی زانکۆی برێمەن سەردانی زانکۆی سلێمانی دەکەن. |
News and events >
