News and events‎ > ‎

یاداشتنامەیەکی لێکتێگەیشتن لە نێوان بەشی شوێنەوار و ئەنجومەنی کۆنەناسانی ئێراندا واژۆکرا

posted Aug 7, 2021, 11:49 AM by Barham Khalid Ahmed
بەشی شوێنەواری کۆلێژی زانستە مرۆڤایەتییەکان یاداشتێکی لێکتێگەیشتنی لەگەڵ ئەنجومەنی کۆنەناسانی ئێراندا واژۆکرد، وەک یەکەم چالاکی هاوبەشیش کۆنفرانسێکی زانستی لە مانگی داهاتوودا ئەنجامدەدەن.

بەمەبەستی هەماهەنگی زانستی و لێکۆڵینەوە لە بواری شوێنەواردا، بەشی شوێنەوار یاداشتێکی لێکتێگەیشتنی لەگەڵ ئەنجومەنی کۆنەناسانی ئێراندا واژۆکرد بە مەبەستی هەماهەنگی لێکۆڵینەوە و ئەزمونەکان و ئاڵوگۆڕی خوێندکاران و وانەبێژان لە نێوان هەردوولادا بڕیاریشە وەک یەکەم بەرهەمی ئەو لێکتێگەیشتنە مانگی داهاتوو کۆنفرانسێکی زانستی هاوبەش تایبەت بە شوێنەوار ئەنجامبدرێت.

هەواڵەکە لە ماڵپەڕی تایبەتی ئەنجومەنەکە بە زمانی فارسی بڵاوکراوەتەوە  





Comments