رۆژی سێشەممە ٢٩-٣-٢٠١٦ لیژنەی ئامادەکاری کۆنفرانسی سایکس-پیکۆ لە کۆلێژی زانستە مرۆڤایەتیەکان کۆبونەوە. لە کۆبونەوەکەدا باس لە دوایین ئامادەکاریەکان و هەروەهە هەنگاوەکانی تایبەت بە کۆنگرەکە گفتوگۆیان لەبارەوە کراو سەرجەم پێشنیارو راسپاردەکان خرانە روو. هەرەوەها لیژنە تایبەتمەندەکان دەستنیشانکران بۆ زیاتر کارئاسانی لە راپەراندنی کارەکانی کۆنفرانس کە بڕیارە لە ٣ و ٤ ی مانگی ئایارو لە یادی ١٠٠ ساڵەی رێکەوتننامەی سایکس پیکۆ دا لە زانکۆی سلێمانی بەڕێوە بچێت. |
News and events >






