رۆژی چوارشەممە ٢٠١٦/٥/١١ ئاراس فەتاح نوسەرو نوسەرو روناکبیر لە کۆڕێکدا لە کۆلێژی زانستە مرۆڤایەتیەکانی زانکۆی سلێمانی دەربارەی پەیوەندی سیاسەت و ئەخلاق و بەرپرسیارێتی پێشکەشکرد. کۆڕەکە بە ناونیشانی سیاسەت و ئەخلاق: چەند سەرنجێك لە ئەخلاقی بەرپرسیارێتی لە سیاسەتدا بەڕێوەچو کە تێیدا ئاراس فەتاح تیشکی خستە سەر پەیوەندی نێوان ئەخلاق و سیاسەت و بە وردی رەهەندە جیاوازەکانی ئەو پەیوەندیەی شیکردەوە. لە بەشێکی دیکەی کۆڕەکەدا نوسەر باسی لە بەرپرسیارێتی سیاسەتمەداران و دەسەڵات کرد بەرامبەر کۆمەڵگا و پرەنسیپە مرۆییەکان وەک بەشێک لە ئەخلاقی سیاسی. |
News and events >
