News and events‎ > ‎

ئەنجامی تاقیکردنەوەکانی کۆتایی ساڵ

posted Jul 1, 2019, 4:57 AM by Barham Khalid Ahmed
کۆلێژی زانستە مرۆڤایەتییەکان ئاگاداری خوێندکارانی دەکاتەوە کە دەتوانن رۆژی چوارشەمە سەردانی بەشەکانیان بکەن بۆ وەرگرتنەوەی ئەنجامی تاقیکردنەوەکانی کۆتایی ساڵ.

لە کۆبونەوەی ئەنجومەنی کۆلێژدا کە رۆژی دووشەممە بەڕێوەچوو بڕیاردرا بۆ خولی یەکەمی ئەمساڵی خوێندن ٥ نمرەی بڕیار بدرێت بە خوێندکارانی سەرجەم بەشەکانی کۆلێژی زانستە مرۆڤایەتییەکان. 

خوێندکارانی سەرجەم قۆناغەکانی بەشەکانی مێژوو، جوگرافیا، راگەیاندن، کۆمەڵناسی و شوێنەوار دەتوانن رۆژی چوارشەممە ٣ی ٧ی ٢٠١٩ سەردانی بەشەکانیان بکەن بۆ وەرگرتنەوەی ئەنجامی تاقیکردنەوەکان.

هەروەها بەشی کاری کۆمەڵایەتی تەنها قۆناغی چوار دەتوانن رۆژی ٣ی٧ی ٢٠١٩ نمرەکانیان وەربگرنەوە. 

تێبینی: پێویستە خوێندکار فۆرمی ئەستۆپاکی لەگەڵ خۆی بهێنێت بە مەبەستی وەرگرتنەوەی ئەنجامەکانی.


Comments