News and events‎ > ‎

ئەنجومەنی کۆلێج بەشە ناوخۆییەکانی کوڕان و کچانی بەسەرکردەوە

posted Mar 2, 2021, 12:05 PM by Barham Khalid Ahmed
بە مەبەستی لە نزیکەوە ئاگاداربون لە کێشەو داخوازییەکانیان، ئەنجومەنی کۆلێجی زانستە مرۆڤایەتییەکان بە سەرۆکایەتی د.ئامانج حەسەن، یاریدەدەری راگر و بەشێک لە سەرۆکی بەشە زانستییەکانی کۆلێژ بەشە ناوخۆییەکانی کوڕان و کچانیان بەسەرکردووە.

رۆژی دووشەممە ١ی ٣ی ٢٠٢١ ئەنجومەنی کۆلێجی زانستەمرۆڤایەتییەکان بە ئامادەبونی نوێنەری گشتی کۆلێج و بە هەماهەنگی لەگەڵ بەرپرسی بەشەناوخۆییەکانی کوڕان سەردانی بەشە ناخۆییەکانی كه‌می نوێی زانكۆی سلێمانی (كوڕان و كچان)یان کرد بۆ لە نزیکەوە گوێگرتن لە خواست و داواکارییەکانی خوێندکارانی نیشتەجێی بەشە ناوخۆییەکان.

د. ئامانج حەسەن، یاریدەدەری راگر داوای لە خوێندکارانی بەشە ناوخۆییەکان کرد کە بەرپرسانە مامەڵە بکەن و رێنماییەکانی تەندروستی و سەلامەتی و ئارامی رەچاو بکەن لە پێناو رەخساندنی کەشێکی گونجاو بۆ خوێندکاران بە تایبەت لە کاتی تاقیکردنەوەکاندا و هەروەها لە نزیکەوە گوێیان لە خواستەکانی خوێندکاران گرت و بەڵێنی جێبەجێکردنی داواکارییەکانیانی پێدان بە پێی ئەو توانا مرۆیی و مادییەی لە بەردەست زانکۆدایە.
هەروەها به‌ڵێنیشیاندا كه‌ كار له‌سه‌ر كێشه‌ و داواكارییه‌كانی تری خوێندكاران بكه‌ن و داواكارییه‌كانیان بگه‌یه‌نن به‌ لایه‌نی په‌یوه‌ندیدار بۆ ئه‌وه‌ی به‌زوترین كات بۆیان چاره‌سه‌ر بكرێت
وه‌ جه‌ختیشیان له‌سه‌ر ئه‌وه‌ كرده‌وه‌ كه‌ به‌رده‌وام ده‌بن له‌ گه‌یاندنی داواكارییه‌كانی خوێندكاران و چاره‌سه‌ر كردنی كێشه‌كان و هاوكاری كردنی خوێندكاران.

Comments