News and events‎ > ‎

ئەنجومەنی کۆلێژ تاوتوێی درێژەپێدانی خوێندن دەکات بە شێوازی ئەلکترۆنی

posted Apr 10, 2020, 11:58 AM by Barham Khalid Ahmed

ئەنجومەنی کۆلێژی زانستە مرۆڤایەتییەکان لە رێگەی ڤیدیۆکۆنفرانسەوە کۆدەبێتەوە و گفتوگۆی درێژەدانی خوێندنی ئەمساڵ دەکات بە شێوازی ئەلکترۆنی.

کۆبونەوەکە لە رێگەی ئۆنلاینەوە و بە سەرپەرشتی د. ئیبتیسام ئیسماعیل، راگری کۆلێژ و د. ئامانج حەسەن، یاریدەدەری راگری و سەرۆکی بەشە زانستییەکان و لێپرسراوی یەکەی خوێندنی باڵا و تۆمار و دڵنیایی جۆری بەڕێوەچوو کە تێیدا تاوتوێی بژاردەکانی دوایین راگەیاندنراوەی وەزارەتی خوێندنی باڵایان کرد دەربارەی درێژەدان بە خوێندنی ئەمساڵ و تەواوکردنی.

لە کۆبونەوەکەدا ئەنجومەنی کۆلێژ گفتوگۆیان کرد لەسەر خۆئامادەکردن بۆ خوێندنی ئەلکترۆنی پاڵپشتکراو لە پێناو نەفەوتانی ئەمساڵی خوێندنی خوێندکاران.

لە دوایین کۆبونەوەی خۆیدا ئەنجومەنی وەزارەتی خوێندنی باڵای هەرێم بژاردەی خوێندنی ئەلکترۆنی پاڵپشتکراوی وەک یەكێک لە بژاردە بەهێزەکان پەسەندکرد کە لە حاڵەتی بەردەوام بونی دۆخی ئێستای هەرێمدا بەو شێوازە درێژە بە خوێندنی ئەمساڵ بدرێت کە بریتییە لە بەکارهێنانی ئینتەرنێت وەک ئامرازێک لە نێوان مامۆستا و خوێندکار بۆ ناردنی وانەکان بە شێوازی ڤیدیۆ و تێکست و دەنگ بۆ خوێندکاران.


Comments