کۆلێژی زانستە مرۆڤایەتیەکانی زانکۆی سلێمانی دووەمین کۆنفرانسی زانستی نێودەوڵەتی بە ناونیشانی پرسی کورد و رێکەوتننامەی سایکس پیکۆ لە رۆژانی ٣ و ٤ ی ئایار سازدەکات. کۆنفرانسەکە لە یادی ١٠٠ ساڵەی ئیمزاکردنی رێکەوتتنامەی سایکس پیکۆ لەسەر ئەرکی بنەماڵەی شەهید عەلی بەگ سازدەدرێت. بەپێی بەرنامەی کاری کۆنفرانس کە کاتژمێر ٩:٣٠ ی بەیانی رۆژی سێشەممە ٢٠١٦/٥/٣ بە مەراسیمێک دەست بەکارەکانی دەکات و ماوەی دوو رۆژ بەردەوام دەبێت کە تێیدا زیاتر لە ٣٠ توێژینەوە کە پێشتر لەلایەن لیژنەی زانستی کۆنفرانسەوە پەسەند کراون دەخرێنە ڕوو کە لە ناوخۆی کوردستان و وڵاتانی عێراق و ئێران و تورکیا و وڵاتانی دیکەی عەرەبی و ئەوروپیەوە بۆ کۆنفراس نێردراون. گفتوگۆکانی توێژینەوەکانی کۆنفرانسەکە لە رەهەندە جیاوازەکانی سیاسی و یاسایی و مێژویی و جوگرافی و جیۆپۆلەتیکیەوە خوێندنەوەیەکی زانستی نوێ بۆ رێکەوتننامەکەو ئایندەی پرسی کورد پاش ١٠٠ ساڵ لەوە رێکەوتننامەیە دەکات. |
News and events >


