News and events‎ > ‎

زانکۆی سلێمانی رێکەوتنێکی بۆ ئاڵوگۆڕی خوێندکاران لەگەڵ زانکۆی کارولینسکای سویدی ئیمزادەکەن

posted Oct 28, 2018, 3:10 AM by Barham Khalid Ahmed   [ updated Oct 28, 2018, 3:21 AM ]
هەردوو زانکۆی سلێمانی و کارولینسکای سویدی ئامادەکاری دەکەن بۆ ئیمزاکردنی رێکەوتنێک بۆ ئاڵۆگۆڕی خوێندکارانی خوێندنی باڵا و هەماهەنگی زانستی.

رۆژی شەممە ٢٧ی ١٠ی ٢٠١٨ د.ئیبتیسام ئیسماعیل، راگری کۆلێژی زانستە مرۆڤایەتییەکان بە نوێنەرایەتی زانکۆی سلێمانی سەردانی زانکۆی کارولینسکای سویدی کردو لەگەڵ پرۆفیسۆر لارش ئولوف نوێنەری زانکۆی کارولینسکا کۆبووە بە مەبەستی هەماهەنگی زانستی نێوان هەردوو زانکۆ بۆ ئەوەی رێکەوتنێک بۆ پەیوەندی زانستی و ئاڵوگۆڕی خوێندکاران لەسەر ئاستی ماستەر و دکتۆرا لە نێوان هەردوو زانکۆدا ئیمزا بکەن.

بە پێی رەشنوسی رێکەوتنەکە زانکۆی کارولینسکا کۆرسی تایبەت ئامادەدەکەن بۆ خوێندکارانی کۆلێژی پزیشکی زانکۆی سلێمانی کە بڕیارە لە مانگی نیسانی ساڵی ٢٠١٩ دا دەست پێبکات، هەروەها  هەردوو زانکۆ هەماهەنگی زانستیان دەبێت بۆ ئەنجامدانی کۆنفرانس و هەماهەنگی زانستی.
لە کۆبونەکەدا هەریەک لە د. رەنج حەمید، بەرپرسی بەشی سنگ و د. ئالان فەتوحی ئامادەی دانیشتنەکە بوون.


Comments