News and events‎ > ‎

زانکۆی سلێمانی و زانکۆی برێمەنی ئەڵمانی خولێکی بەرهەمهێنانی تەلەفزیۆنی دەکەنەوە

posted Nov 13, 2015, 10:31 AM by Barham Khalid Ahmed
 زانکۆی سلێمانی و زانکۆی برێمەنی ئەڵمانی بە سپۆنسەری دامەزراوەی بالیک لە ئەڵمانیا، خولێکی تایبەت بە بەرهەمهێنانی تەلەفزیۆنی بە شێوازی پرۆفیشناڵی بۆ ژمارەیەک لە خوێندکارانی بەشی راگەیاندن دەکەنەوە.


د. ئیبتیسام قادر، سەرۆکی بەشی راگەیاندن لە فاکەڵتی زانستە مرۆڤایەتیەکان رایگەیاند کە خولەکە لە چوارچێوەی ئاڵوگۆڕی زانستی نێوان هەردوو زانکۆدایە لەپێناو سود وەرگرتن لە ئەزمونی یەکتری بە تایبەت کە زانکۆی برێمەن لە ئآستێکی بەرزدایە لە بواری مێدیادا. وتیشی  ١٥ خوێندکار لە سەرجەم قۆنا‌غەکان بەشداری خولەکە دەکەن و لە کۆتاییدا بڕوانامەی تایبەتیان پێدەدرێت.

سەرۆکی بەشی راگەیاندن ئاماژەە بەوەشدا لە ئایندەدا ئەم جۆرە هەماهەنگیانە بەردەوام دەبن بۆ زیاتر برەودان بە مێدیا و خوێندنی ئەکادیمی مێدیا لە کوردستان.
کریستۆف سۆدیمان، مامۆستا لە زانکۆی برێمەن و وانەبێژی  خولەکەش سوپاسی زانکۆی سلێمانی و بەشی راگەیاندنی کرد بۆ کارئاسانیکردن بۆ بەڕێوەچونی خولەکە و گەشبینی خۆشی نیشاندا لە ئاستی خوێندکارە بەشداربوەکان و سەرکەوتنی خولەکە.

خولەکە لە ٩\١١\٢٠١٥ تا ٢١\١٢\٢٠١٥ دەخایەنێت و بە هەردوو شێوازی تیۆری و پراکتیکیە وانەکان  بە زمانی ئینگلیزی لەلایەن پسپۆڕانی بواری 
بەرهەمهێنانی تەلەفزیۆنی زانکۆی برێمەن و دامازراوەی بالیک دەوترێنەوە لە بوارەکانی دروستکردنی فیلم و ستۆری و وێنەگرتن و مۆنتاژ.
 


Ċ
Barham Khalid Ahmed,
Nov 13, 2015, 10:31 AM
Comments