وەفدێکی زانکۆی لوبنانییەی لوبنانی و یەکێتی عەرەبی بۆ توێژینەوەی مێدیایی سەردانی زانکۆی سلێمانی دەکەن و یاداشتێکی هەماهەنگی زانستی لەگەڵ سەرۆکی زانکۆی سلێمانی ئیمزادەکەن و ئامادەکاری دەکەن بۆ ئەنجامدانی کۆنفرانسێکی زانستی هاوبەش. رۆژی سێشەممە ١٠ی ٩ی ٢٠١٩ وەفدێکی زانکۆی لوبنانیەی لوبنای کە پێکهاتبون لە د. مي العبدالله سەرۆکی یەکێتی عەرەبی بۆ توێژینەوەی زانستی راگەیاندن و کۆمۆنیکەیشن (الرابطة العربية للبحث العلمي لعلوم الاتصال و الاعلام) و د.هيثم قطب ی جێگری سەرۆکی یەکێتیەکە سەردانی کۆلێژی زانستی مرۆڤایەتیەکانی و بەشی راگەیاندنیان کردو لە لایەن د.ئیبتسام ئیسماعیل، راگری کۆلێژ پێشوازیکران و سەردانی سەرۆکایەتی زانکۆیان کردوو لەلایەن د. رەزا حەسەن، سەرۆکی زانکۆی سلێمانیەوە پێشوازیکران و لە کۆبونەوەیەکدا گفتوگۆیانکرد دەربارەی دروستکردنی پەیوەندی زانستی لە نێوان هەردوو زانکۆ و دواتر یاداشتێکی هەماهەنگی زانستیان ئیمزاکرد کە لە ماوەی پێنج ساڵی داهاتودا پرۆژەو هەماهەنگی زانستی لە نێوان هەردوو زانکۆدا ئەنجامبدرێت. دواتر وەفدەکە بە یاوەری راگری کۆلێژی زانستە مرۆڤایەتییەکان و د. ئامانج حەسەن، یاریدەدەری راگر سەردانی بەشی راگەیاندنیان کردو لەلایەن د. سەلام نەسرەدین سەرۆکی بەشی راگەیاندن و چەند مامۆستایەکی کۆلێژەەوە پێشوازیکران و لە سەردانەکەیاندا نیوز روم و ستۆدیۆی بەشی راگەیاندنیان بەسەرکردوە و لە کۆبونەوەیەکدا گفتوگۆیانکرد سەبارەت بە پەرەپێدانی پەیوەندیەکانی هەردوولا کرا بە مەبەستی ئەنجامدانی کۆنفرانسێکی زانستی هاوبەش لە نێوان هەردوو زانکۆ. |
News and events >








