بەشی شوێنەواری کۆلێجی زانستە مرۆڤایەتییەکانی زانکۆی سلێمانی و زانکۆی پۆلیتەکنیکی گەرمیان کۆنفرانسێکی زانستیی نێودەوڵەتی هاوبەش ئەنجام دەدەن بە ناونیشانی (کفرى لەڕوانگەى شوێنەوار و مێژووەوە).
كۆنفرانسی هاوبهشی زانکۆى سلێمانى و زانكۆی پۆلیتهكنیكی گهرمیان بهسپۆنسهریی (ڕێكخراوی هاوكاریی ئهڵمانی) لەلایەن بەشى (شوێنەوارى)ى کۆلێجى زانستە مرۆڤایەتییەکانى زانکۆى سلێمانییەوە لە ٢٠ى شوباتى ٢٠٢٥ لە کفرى-باڵەخانەى سەرۆکایەتى زانکۆى پۆلیتەکنیکى گەرمیان بەڕێوەدەچێت.
کۆنفرانسەکە بەسەرۆکایەتى: پ.د.کۆسار محمد على/سەرۆکى زانکۆى سلێمانى و پ.ى.د.چیا محمد حسن/سەرۆکى زانکۆى پۆلیتەکنیکى گەرمیان دەبێت
بەڕێوەبەری کۆنفرانس: پ.ى.د.پاڤێ جمیل أحمد/ڕاگرى کۆلێجى زانستە مرۆڤایەتییەکانى زانکۆى سلێمانى.
سەرۆکایەتى زانکۆى پۆلیتەکنیکى گەرمیان بەهەماهەنگى لەگەڵ بەشى شوێنەوارى کۆلێجى زانستە مرۆڤایەتییەکان لە زانکۆى سلێمانى، پاش چەند جارێک گفتوگۆ و تاووتوێکردن و سەردانى مەیدانى ستافى بەشى شوێنەوارى زانکۆى سلێمانى بۆ شارى کفرى و بەسەرکردنەوەى بەشێک لە شوێنەوارەکانى شارەکە لە ڕێکەوتى (٤-٧-٢٠٢٤)، بیرۆکەى ئەنجامدانى کۆنفرانسێکى زانستیى تایبەت بە شوێنەوارەکانى شارەکە و خستنەڕووى بەشێکى تر لە مێژووە دێرینەکەى گەڵاڵە بوو. هەردوولا، بڕیاریان دا کۆنفرانسێکى زانستیى نێودەوڵەتى بەناوونیشانى (کفرى لەڕوانگەى شوێنەوار و مێژووەوە) ئەنجام بدەن.
کۆنفرانسەکە پێکدێت لە پێشکەشکردنى توێژینەوە لەلایەن چەند توێژەرێکى زانکۆکانى ناوخۆ و دەرەوە. توێژینەوەکان لەژمارەیەکى تایبەتى زانکۆى سلێمانى بڵاوبکرێتەوە، کە زانکۆى سلێمانى ئەرکى لەچاپدانى بگرێتە ئەستۆ. کۆنفرانسەکە گرنگە و کارى هاوبەشى زانستى و نێودەوڵەتییە و ڕۆڵى لە ڕانکینگى زانکۆکانیشدا دەبێت.
پەیامى کۆنفرانس:
شارى کفرى یەکێکە لە کۆنترین ئەو ناوچانەى کە ژیانى تیادا بووبێت لە کوردستان بەگشتى و باشوورى کوردستان بەتایبەتى. ئەم شارە لەئێستادا وەک مۆزەخانەیەکى زیندوو وایە خاوەنى چەندین گرد و خانوو و ناوچەى شوێنەوارییە. بەڵام، فەرامۆشکراوە و ئەم کەلەپورە گرنگەى مرۆڤایەتى کە لە شارى کفرییە خەریکە تەواو پەراوێزتر دەخرێت.
لەئێستادا جیهان بەلاى زیندووکردنەوەى بەها کۆنەکانى مرۆڤایەتییە لە شوێنەوار و ناساندنیەتى بە نەوەکانى ئەمڕۆ و هەروەها بەمەبەستى خستنەگەڕى بازاڕى کار و بوژاندنەوەى گەشتوگوزار لەناوچەکە و کوردستان بەگشتى، ئەم کۆنفرانسە گرنگە ئەنجام بدرێت. بۆیە، بەهاوبەشى پسپۆڕانى نێودەوڵەتى و ناوخۆیى و هەماهەنگى هەردوو زانکۆ ئەم کۆنفرانسە ئەنجام دەدەین.
ئامانجەکانى کۆنفرانس:
• ناساندنى مێژووى کوردستان و ناوچەکە لەهەزاران ساڵەوە تا ئێستا.
• ڕاکێشانى سەرنجى نێودەوڵەتى و ناوخۆیى بۆ ناساندن و ئەنجامدانى توێژینەوە لەسەر شوێنەوارەکانى شارى کفرى و دەوروبەرى.
• هۆشیارکردنەوەى خەڵکى لە پاراستنى شوێنەوارەکان بەگشتى و شوێنەوارەکانى کفرى بەتایبەتى.
• ڕاچڵەکاندنى حکومەت و لایەنە پەیوەنددارەکان بە ئاگادارکردنەوەیان لەپێویستى بوژاندنەوە و ئاگاداربوون لەمێژووى ناوچەکە.
• هاندانى ڕێکخراوە حکومى و ناحکومییەکان بۆ برەودان بەکەرتى شوێنەوارى و مێژوویی و گەشتوگوزار لەکفریدا.
• هاندانى کەرتى گەشتوگوزارى شوێنەواریى لەکفرى و بوژاندنەوەى کە مەبەستێکى سەرەکى کۆنفرانسەکەیە بۆ دەرخستنى بازاڕى کار لەناوچەکەدا.
تەوەرەکانى کۆنفرانس:
• پێش مێژوو لە كفرى .
• بيناسازى شوێنەوارى و كەلەپوريەكانى كفرى.
• كفرى لەديدى گەڕيدەو ولآتناسان .
• كفرى لەئەنجامى كارى كنەوپشكنينە شوێنەواریيەكان.
• كفرى لە ڕوانگەى دەستنوس و بەڵگەنامە و ئەرشيفەكان .
• كفرى لە ڕوانگەى گەشت و گوزارى شوێنەوارییهوه.
• مێژووى كفرى لەسەردەمە جياوازەكاندا.
مەرجەکانى بڵاوکردنەوەى توێژینەوە:
• توێژینەوەکان لەچوارچێوەى ئامانج و تەوەرەکانى کۆنفرانسدا بن.
• بەپێوەرى زانستى و رێکارەکانى گۆڤارى (زانکۆى سلێمانى) نووسرابن.
• توێژینەوەکان لەهیچ ناوەند و گۆڤارێک بڵاونەکرابنەوەو هاوبەشیى هیچ کۆنفرانسێکى دیکەیان نەکردبێت.
• کۆى توێژینەوەکە لە ٢٠ لاپەڕە زیاتر نەبێت و دابەشکرابێتە سەر (پێشەکى، ناوەڕۆک، پەراوێز، سەرچاوە، پاشکۆ).
• پوختەى توێژینەوەکان لە ٢٥٠ وشە زیاتر نەبن.
• توێژەر cv خۆى بەیەکێک لە زمانەکانى (کوردى، عەرەبى، ئینگلیزى) هاوپێچ بکات.
• توێژینەوە پەسەندکراوەکان لەیەکێک لە ژمارەکانى گۆڤارى (زانکۆى سلێمانى)دا بڵاودەکرێتەوە.
بەروارە گرنگەکان:
١-١٠-٢٠٢٤ بۆ ٩-١١-٢٠٢٤ ناردنى پوختەى توێژینەوە
١٠-١١-٢٠٢٤ وەڵامدانەوەى پوختەى توێژینەوە
١-١-٢٠٢٥ وەرگرتنى توێژینەوە
١-٢-٢٠٢٥ وەڵامدانەوەى توێژینەوە
٢٠-٢-٢٠٢٥ ئەنجامدانى کۆنفرانس
بۆ زانیارى زیاتر پەیوەندى بەم دوو ژمارە مۆبایلەوە بکرێت:
07701462387 (پ.ى.د.زریان سالار)
07701465351 (م.ى.سامان کریم)
لینکی بروشەری کۆنفرانس: