ئاگاداری دەرچووانی ساڵی ٢٠٢٣-٢٠٢٤ی بەشەکانی کۆلێژی زانستە مرۆڤایەتیەکان دەکەین کە دەتوانن لە ڕۆژی سێشەممە رۆژی٢٢ی١٠ی٢٠٢٤ ەوە لە کاتژمێر ٩-١٢ سەردانی گەنجینەی کۆلێج بکەن بە مەبەستی وەرگرتنی سێتی ڕۆبی دەرچوون (تەخەروج)
مەرجەکان:
١- دەرچووی خولی یەکەم و دووەم بێت
٢-پێویستە خوێندکار (پێناسێکی پێبێت
٣-بڕی ٥٠هەزار دینار وەک بارمتە وەردەگیرێت
٤-نابێت بە هیچ جۆرێک دەستکاری سێتی ڕۆبەکە بکرێ چ بە کەمکردن و بڕین چ بە زیادکردن بۆی. بە پێچەوانەوە بۆ ڕۆبەکە ٤٠٤٠ هەزار دینار و بۆ کڵاوەکە ١٠ هەزار دینار لە بارمتەکە وەردەگیرێت.
٥-پێویستە دوای تەواوبوونی ئاهەنگەکە سێتی ڕۆبەکان بە زووترین کات بگەڕێندرێتەوە و بەشداربوو خۆی بەرپرسیار دەبێ لە درەنگ گەڕاندنەوەی.