وەزارەتى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستى پرۆسەى گواستنەوە و دابەزینى خوێندکاران/ قوتابیان بۆ ساڵى نوێى خوێنـدنى (2024-2025) بەشێوەى ئەلیکترۆنى ڕادەگەیەنێت، کە پرۆسەکە لە ڕێکەوتى (2024/7/15) تاکو (2024/8/31) بەردەوام دەبێت.
بەمەبەستى بەرچاوڕونى بۆ ئەو خوێندکارو قوتابیانەى دەیانەوێت پرۆسەى گواستنەوەو دابەزاندن ئەنجامبدەن، كلیك لەسەرئەم لینکە فێرکاریەى خوارەوە بكەن دواتر دەست بکەن بە پرۆسەکە بۆ ئەوەى ڕوبەڕوى هەڵە نەبنەوە، لە هەمانکاتدا هەر خوێندکار قوتابیەک پرسیار یان سەرنجێکى هەبێت وێڕاى خوێندنەوەى دەقى ڕێنماییەکان، دەتوانێت پرسیارەکانى لەڕێگەى لینکى هاوپێچ ئاراستەى تۆمارى هەریەک لە زانکۆکان بکات و وەڵام دەدرێتەوە.
تێبینى:
١/ قوتابى و خوێندکار لە ناو ئەکاونتى تایبەتى خۆیەوە دەتوانێت لەڕێگەى کورتە نامەوە گفتوگۆ لەگەڵ تۆمارى کۆلێژ یان تۆمارى گشتى زانکۆکان بکات بۆ هەر پرسیار و ڕونکردنەوەیەک.
٢/ ئەگەر قوتابی/ خوێندکار (یوزەرنەیم و پاسۆردى) نەبوو یاخود لە یادى کردبێت، بۆ چونە ناو سیستمى گواستنەوەو دابەزین، ئەوا بە ژمارەى تاقیکردنەوەى پۆلى دوانزەى ئامادەیی دەبات لە تۆمارى زانکۆکەى پرۆسەکە ئەنجامدەدات.
٣/ بۆ ئەنجامدانى پرۆسەى گواستنەوەو دابەزین پێویست ناکات هیچ قوتابى و خوێندکارێک سەردانى وەزارەت بکات، چونکە پرۆسەکە بە ئەلیکترۆنى ئەنجام دەدرێت.
٤/ پێویستە لەو ماوەى دیارى کراوە خوێندکاران و قوتابیان مامەڵەکانیان تەواو بکەن، چونکە لە دەرەوەى ئەم ماوەیە مامەڵەکەى جێبەجێ ناکرێت.
بۆ ئەنجامدانى پرۆسەى گواستنەوەو دابەزین کلیک لەسەر ئەم لینکەى خوارەوە بکەن:
regayzanko.com
لە ساڵ یادی ١٢٦ ساڵەی دامەزراندنی ڕۆژنامەگەری کوردیدا بەشی راگەیاندن لە کۆلێجی زانستە مرۆڤایەتیەکان پانێلێک رێک دەخات بۆ ئەم مامۆستا بەڕێزانە بە ناونیشانی کوردو کوردستان لە بایەخی رۆژنامەوانی بیانیدا
١-پ.د.یاسین خالد سەردەشتی …کوردو کوردستان لە رۆژنامەو چاپەمەنی عوسمانیدا
٢. پ.د. ابراهیم سعید فتح الله …کورد لە بازنەی دیبلۆماسیەتی رۆژنامەوانی زل هێزەکاندا
٣. پ.ی.م.ئاشتی حەمەسالح.. ئەرک و پێداویستی ڕاگەیاندن لە نێوان دوێنێ و ئەمڕۆدا
٤. پ.ی.د.بەرهەم خالید… رۆژنامەگەری کوردی… دەرفەت و ئاڵنگارییەکان
بەڕێوەبەری پانێڵ پ.ی.م.بەناز حەمە رشید
رۆژی سێشەممە ٢٣ی ٤ی ٢٠٢٤ لە هۆڵی بابان ــ کۆلێجی زانستە مرۆڤایەتیەکان کاتژمێر ١٠ی بەیانی
An international conference, themed “Social Work and Professional Identity in the Kurdistan Region,” is scheduled to take place on April 24-25, 2024, at the University of Sulaimani. The event is a collaborative effort between the Department of Social Work in the College of Humanities at the University of Sulaimani and the Department of Social Work in the College of Arts at Salahaddin University, Erbil. The conference is organized in partnership with the SEED Foundation.