بەشی شوێنەواری کۆلێجی زانستە مرۆڤایەتییەکان دۆزینەوەی شوێنەوارێکی دێرین رادەگەیەنێت

441443164 476941481404859 3672727848164093311 N
28-May-2024
News

بەشی شوێنەواری کۆلێجی زانستە مرۆڤایەتییەکان دۆزینەوەی شوێنەوارێکی دێرین رادەگەیەنێت

پاش هەشت ساڵ گەڕان و کنەو پشکنین، تیمێکی خۆماڵی هاوبەشی مامۆستایان و خوێندکارانی بەشی شوێنەواری کۆلێجی زانستە مرۆڤایەتییەکان بە هاوکاری بەڕێوەبەرایەتی گشتی شوێنەوار و بەڕێوەبەرایەتی شوێنەواری سلێمانی، ئەنجامی بەرایی گرنگترین دۆزینەوەی شوێنەوارییان لە سلێمانی راگەیاند.

ئەمڕۆ سێشەممە ٢٨ی ٥ی ٢٠٢٤ لە مەراسیمێکدا لە زانکۆی سلێمانی ئەنجامیی بەرایی دۆزینەوە شوێنەوارییەکی سلێمانی دێکۆنیان ڕاگەیاند.

راگەیاندنی دۆزینەوەکە  لە سەرۆکایەتی زانکۆی سلێمانی نە ئامادەبوونی د. هەڤاڵ ئەبوبەکر، پارێزگاری سلێمانی و د. کۆسار محەمەد، سەرۆکی زانکۆی سلێمانیو د.یوسف گۆران، بەرپرسی مەڵبەندی دیراساتی گشتی یەکێتی نیشتمانی کوردستان و کەیفی مستەفا، بەڕێوەبەری گشتی شوێنەواری هەرێم و حسێن حەمە غریب بەڕێوەبەری شوێنەواری سلێمانی  بەڕێوەچوو.

سەرەتا د. پاڤێ جەمیل، راگری کۆلێجی زانستە مرۆڤایەتییەکان لە وتارێکدا  بەخێرهاتنی میوانەکانی کردو دەستخۆشی لە ستافی بەشی شوێنەوار کردو رایگەیاند کە بەشی شوێنەوار ماوەی ٨ ساڵە سەرقاڵی گەڕان و کنەو پشکنینن بە هاوکاری بەڕێوەبەرایەتی گشتی شوێنەواری هەرێم و سلێمانی. وتیشی” ئەمە دەستکەوتێکی گرنگی زانستییە کە لەلایەن ناوەندێکی ئەکادیمی پێشکەشی کوردستان ئەکرێت.

دواتر هەریەک لە د. زریان حاجی، سەرۆکی بەشی شوێنەوار و د. دڵشاد زاموا، سەرپەرشتیاری تیمی گەڕان باسێکیان لە گرنگی و پێگەی ئەم دەستکەوتە زانستییە کرد کە دۆزینەوەیەکی گرنگە لەسەر ئاستی سلێمانی و کوردستان کە بە هەوڵی تیمێکی ناوخۆیی ئەو کارە ئەنجام بدرێت.

دواتر لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەنوسیدا دەرەنجامی بەرایی ئەو گەڕان و پشکنینە بۆ دەزگاکانی راگەیاند رابگەیەنن و وەڵامی پرسیاری رۆژنامەنوسانیان دایەوە

پڕۆژەکە چیە ؟

پڕۆژەی شوێنەواری دێکۆن لەنزیک ڕۆخی ڕووباری سەرچنارە …

ئەمڕۆ ئەنجامە بەراییەکانی گرنگترین دۆزینەوەی شوێنەواریمان ڕاگەیاند، کە مێژووی ژیان و شارستانی لە سلێمانی دووبارە دەنووسێتەوە، بۆ یەکەمجارە تیمێکی خۆماڵی لە مامۆستایان و خوێندکارانی بەشی شوێنەواری کۆلێجی زانستە مرۆڤایەتییەکان لە زانکۆی سلێمانی بە هاوکاری بەڕێوەبەرایەتی گشتی شوێنەوار و بەڕێوەبەرایەتی شوێنەواری سلێمانی لە مەراسیمێکی شایستە و کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا لە سەرۆکایەتی زانکۆی سلێمانی دۆزینەوە گرنگەکانی دێکۆنمان ڕاگەیاند.

1. دۆزینەوەی کۆشکێک کە مێژووەکەی بە نزیکەیی بۆ سێ هەزار و پێنج سەد ساڵێک لەمەوبەر دەگەڕێتەوە.

2. کۆشکەکە بۆ چەند سەدەیەک ئاوەدان بووە، دوایی دوژمنێک تاڵانیکردووە و سوتاندوویەتی.

3. کۆشکەکە هۆڵی تەختی شاهانە و ژووری گەنجینە و چەندین ژووری تری هەیە.

4. کۆشکەکە لەلایەن دێرینترین گەلی ناوچەی سلێمانییەوە دروستکراوە، کە ئەوانیش لوللوییەکانن، پێنج هەزارساڵ لەمەوبەر وەک هۆزێکی گەورە دەرکەوتن، خەڵکی ڕەسەنی ناوچەکەن، باپیرانی بەشێک لەخەڵکی کوردی ئەم ناوچەیەن، زمانیان کۆنترین و سادەترین زمانی ناوچەکە بووە، زمانەکەیان مردووە و پەیوەندی بە زمانی کوردی و زمانە دێرین و نوێیەکانەوە نییە.

5. لوللوییەکان کە پێشیان دەگوترێ لوللوبییەکان، بەهەڵە لە پڕۆگرامەکانی خوێندنی پەروەردەدا پێیان دەوترێ لۆلۆییەکان، کە ئەمە هەڵەیە و هیوادارین پەروەردە و ڕاگەیاندنی کوردستان واز لەو هەڵەیە بهێنن.

ناوی خواوەند بانو، وەک خواوەندی نەتەوەیی لوللوییەکان بۆ یەکەمجار لەسەر چاپی مۆرێکی دێکۆن تۆمارکراوە.

ناوی خاوەنی مۆرەکە (داسی) یە کە لەوانەیە پاشایەکی لوللوییەکان بووبێت

6. لە کۆشکەکەدا ژمارەیەک تابلۆی مێخیمان دۆزیوەتەوە، دانەیەکیان نزایەکە بۆ کۆشکەکە، دوانی تریان تەنها پارچەکانیان ماوە و بابەتی ئابورین.

7. لە ژوورەکانی گەنجینەی کۆشکەکەدا ژمارەیەک مۆری لولەیی و چاپی مۆرمان دۆزیوەتەوە، کە پەیوەندی کەلتوری و شارستانی نێوان گەلی لوللوی ناوچەی سلێمانی، و گەلی کاشییەکان لە گەرمیان و گەلی خورری و دەوڵەتی میتانی لە ناوچەی ئاراپخا و نوزی لە سنوری کەرکوک دەخاتەڕوو.

8. چەندین جۆر گڵێنە و پەرداخمان دۆزیوەتەوە.

9. ژمارەیەک شێوەی گۆیی خاوی ئاسنمان دۆزیوەتەوە، کە گەلی لوللو بە ساردی کوتاویانە و کردوویانە بە گۆیی یان شێوەی جیاواز بۆ مامەڵەی بازرگانی بەکارهێندراوە، ئەمە یەکێکە لە کۆنترین بەکارهێنانەکانی کانزای ئاسن پێش چاخی ئاسن و فێربوونی تواندنەوەی ئاسن لە کورەی پلەگەرمی زۆر بەرزدا.

Share It on

Related News 

447693275 775811868007183 6655463964124277286 N
25
Oct

بەڕێوەچوونی تاقیکردنەوەکانی کۆتایی قۆناغی بەکالۆریۆس

بە چاودێری ڕاگری کۆلێجی زانستە مرۆڤایەتییەکان و بە سەرپەرشتی لیژنەی باڵای تاقیکردنەوەکان، سەرلەبەیانی ڕۆژی یەکشەممە ڕێکەوتی ٢ی٦ی٢٠٢٤ تاقیکردنەوەکانی کۆتایی وەرزی دووەم لە سەرجەم بەشەکانی کۆلێجی زانستە مرۆڤایەتییەکان دەستیپێکرد.
سەرلەبەیانی ئەمڕۆ بۆ لە نزیکەوە ئاگاداربوون لە پڕۆسەی تاقیکردنەوەکان پ.د.کۆسار محەمەد عەلی، سەرۆکی زانکۆی سلێمانی و هەریەک لە یاریدەدەرانی سەرۆکی زانکۆ بۆ کاروباری زانستی و خوێندنی باڵا و خوێندکاران و کارگێڕی، بە یاوەری پ.ی.د.پاڤێ جەمیل ئەحمەد، راگری کۆلێجی زانستە مرۆڤایەتییەکان و پ.ی.د.خەلیل کەریم محەمەد یاریدەدەری راگر و سەرجەم ئەندامانی ئەنجومەنی کۆلێج هۆڵەکانی تاقیکردنەوەکانیان بەسەرکردەوە، هاوکات سوپاسی مامۆستایان و سەرپەرشتیاران و چاودێرانی هۆڵەکانیان کرد کە سەرەڕای قەیرانی دارایی و دواکەوتنی شایستەکانیان لەخۆبوردوانە پڕۆسەی خوێندن و تاقیکردنەوەکانیان بە ئەنجام گەیاندووە.
د.سایە سەلام، لێپرسراوی یەکەی تۆمار بەسایتی کۆلێجی زانستە مرۆڤایەتییەکانی ڕاگەیاند؛ بەپێی ئەو خشتەیەی کە دانراوە ڕۆژی یەکشەممە ڕێکەوتی ٢ی٦ی٢٠٢٤ بە بەشداری زیاتر لە ١٥٠٠خويندکار دەستکراوە بە ئەنجامدانی تاقیکردنەوەکان بۆ ئاستی بەکالۆریۆس لەسەرجەم بەشەکانی کۆلێجمان بە خوێندنی بەیانیان و ئێواران، هەروەها دەست خۆشی لە ڕاگرایەتی و لیژنەی تاقیکردنەوەکان کرد لەسەر ئاستی باڵا و بەشەکان، لە کۆتایشدا لێپرسراوی یەکەی تۆمار هیوای سەرکەتنی بۆ خوێندکاران خواست.
Read More
Copyright © 2024 University of Sulaimani  – All Rights Reserved
chevron-downchevron-right-circle linkedin facebook pinterest youtube rss twitter instagram facebook-blank rss-blank linkedin-blank pinterest youtube twitter instagram