مامۆستایەکی بەشی شوێنەوار لە ئێران بەشداری کۆنفرانسێکی زانستی دەکات

64bbebf4 1d6a 4f68 A104 7f1b25ecdb43
11-June-2024
News

مامۆستایەکی بەشی شوێنەوار لە ئێران بەشداری کۆنفرانسێکی زانستی دەکات

مامۆستایەکی بەشی شوێنەوار بە توێژینەوەیەکی زانستی و بە نوێنەرایەتی زانکۆی سلێمانی بەشداری لە کۆنفرانسێکی زانستی نێودەوڵەتی دەکات لە ئێران.

د. کۆزاد محەمەد ئەحمەد، مامۆستا بەشی شوێنەوار لە کۆلێجی زانستە مرۆڤایەتییەکان  بەشداری کۆنفرانسی زانستی نێودەوڵەتی کرد لە شاری نەتەنز لە وڵاتی ئێران. کۆنفرانسەکە بە ناونیشانی ئاو و بەڕێوەبردنی ئاو لە شارستانی و کەلتوری ئێران و وڵاتانی دراوسێ بەڕێوەچوو کە لەلایەن ئەنجومەنی شوێنەوارناسیی ئێران رێکخرابوو. مامۆستاکەی بەشی شوێنەوار بە نوێنەرایەتی زانکۆی سلێمانی بە توێژینەوەی رۆڵی سەرچاوەکانی ئاو لە دابەشبوونی ئاوەدانییەکانی رۆژهەڵاتی دیجلە و لەسەر پێکهاتەی یەکە سیاسییەکان لە مێژووی کۆندا بەشداری کۆنفرانسەکەی کردو بڕوانامەی رێزلێنانی پێبەخشرا.

 

Share It on

Related News 

02765a5e 6cc4 41f0 B608 Bf56bf80351c Scaled
25
Oct

لە زانكۆی سلێمانی كۆنفڕانسی نێودەوڵەتیی هەورامانناسی بەڕێوەدەچێت

ڕۆژی پێنج شەممە ۱۱ی تەمموزی ۲۰۲٤، پرۆفیسۆر دكتۆر كۆسار محەمەد عەلی سەرۆكی زانكۆی سلێمانی پێشوازیکرد لە وەفدێکی زانکۆی کوردستان لە پارێزگای سنەی کۆماری ئیسلامی ئێران.

لەمیانی دیدارەکەدا کە د. پاڤێ جەمیل، راگری کۆلێجی زانستە مرۆڤایەتییەکان ئامادەی بوو، پلان و هەوڵ و هەنگاوەکانی بەستنی دووەمین كۆنفڕانسی نێودەوڵەتی هەورامانناسی تاوتوێکرا، وەک هەوڵێک بۆ گرنگیدان بە كەلتوور و فەرهەنگ و مێژووی دەوڵەمەندی هەورامان لەسەر ئاستی کوردستان.

لەوبارەیەوە، سەرۆکی زانکۆی سلێمانی ئاماژەی بە گرنگی بەستنی ئەو کۆنفڕانسە کرد وەک یەکێک لە قۆناغەکانی هەوڵەکان بۆ بەستنی پەیوەندی ئەکادیمی و ئاڵوگۆڕی زانیاری لەنێوان هەردوو زانکۆدا، بە ئامانجی خزمەتکردن بە بابەتە نەتەوایەتی و نیشتمانییەکان و هاوکات سود وەرگرتن لە ئەزمون و ڕۆشنفکری هەورامییەکان.

زانكۆی سلێمانی و زانكۆی كوردستان/ سنە، لە چوارچێوەی هەوڵە زانستییە هاوبەشەكانیاندا كۆنفڕانسەكەیان بۆ ناساندنی هەورامان لە بوارە زانستی و كەلتووری و كۆمەڵایەتی و سروشت و ژینگە و هونەرییە جیاوازەكاندا ڕێکدەخەن و بڕیارە چەندین توێژینەوە لەو بوارانەدا پێشكەش بکرێت.

شایەنی باسە  ساڵی پار یەکەمین کۆنفرانسی زانستی نێودەوڵەتی هەورامان ناسی لە زانکۆی کوردستانی سنە لە ئێران بەڕێوە چوو کە پ.ی.د.پاڤێ جمیل احمد وەک نوێنەری سەرۆکی زانکۆی سلێمانی و ڕاگری کۆلێجی زانستە مرۆڤایەتیەکان و توێژەر کە بە توێژینەوەش بەشداربووە هەروەها کۆمەڵێک لە مامۆستایانی کۆلێجی زانستە مرۆڤایەتییەکان بە ٧ توێژینەوە بەشداری کۆنفرانسەکە بوون، رۆژانی ٣ و ٤ ی ئایاری ٢٠٢٣ کۆنفرانسی زانستی نێودەوڵەتی هەورامان بە بەشداری زانکۆی سلێمانی و زانکۆی هەڵەبجە
لە زانکۆی کوردستان لە سنە بەڕێوەچوو.

زانکۆی کوردستانی سنە لە چوارچێوەی هەوڵە زانستییەکانیدا کۆنفرانسێکی زانستیان بۆ ناساندنی هەورامان لەبوارە زانستیە جیاوازەکاندا رێکخست. لەماوەی دوو ڕۆژی کۆنفرانسدا ٢٥ پانێڵ بە پێشکەشکردنی ٩٠ توێژینەوە بەڕێوەچو، سەرۆکی زانکۆی سلێمانی لە وتەکەیدا وێڕای دەستخۆشی لە ئەنجامدانی کۆنفرانسێکی لەوشێوەیە کە لەلایەن زانکۆی کوردستان بەبەشداری زانکۆی سلێمانی و چەند زانکۆیەکی تر بەڕێوەچوو بوو ، بە گرنگی زانی کە ئەم جۆرە چالاکییە زانستیانە بەردەوامبن، وەک زانکۆی سلێمانی ئامادەیی تەواوی دەربڕی بۆ پێشوازی کردن لە میوانداری دوەمین کۆنفڕانسی زانستی نێو دەوڵەتی هەورامان لە شاری سلێمانی و لە زانکۆی سلێمانی زانکۆی دایک.

لە پەراوێزی کۆنفرانسەکەدا پ.ی.د. پاڤێ جمیل نوێنەری سەرۆکی زانکۆی سلێمانی و ڕاگری کۆلێجی زانستە مرۆڤایەتیەکان بەیاوەری مامۆستایانی کۆلێج لەگەڵ سەرۆکی زانکۆی کوردستان کۆبویەوەو لەبارەی بەهێزکردنی پەیوەندیەکانی نێوان هەردوو زانکۆ گفتوگۆیان کردو ، پێشنیازی سەرۆکی زانکۆی سلێمانیان گەیاندە زانکۆی کوردستان بۆ بانگهێشتکردنی دوەمین کۆنفرانسی زانستی نێودەوڵەتی هەورامان بۆ زانکۆی سلێمانی. لە لایەن زانکۆی کوردستانە بەخۆشحاڵیەوە پێشنیارەکە وەرگیراو دەستخۆشی لە دەسپێشخەری سەرۆکی زانکۆی سلێمانی کرا. لە ئێستادا تیمێکی زانکۆی کوردستان لە سنە بۆ ئەو مەبەستە گەیشتوونەتە زانکۆی سلێمانی و لە گەڵ کۆلێجی زانستە مرۆڤایەتیەکان لە هەوڵی ڕێکخستنی (دووەمین کۆنفرانسی زانستی نێودەوڵەتی هەورامان ناسی) دەدەن کە پێکهاتوون لە بەڕێزان:
د. علی اکبر مظفری جیگری سه رۆکی زانکۆی کوردستان لە سنە له بواری تویژینه وه و لایەنی زانستی د. حسین دانشمهر بەرپرسی تویژینه وه ی زانکۆی کوردستان د. حبیب سلیمانی سه رۆکی پەیوه ندیه نێو ده وڵه تیه کانی زانکوی کوردستان

Read More
Whatsapp Image 2024 07 09 At 23.03.57 (3)
25
Oct

کۆلێجی زانستە مرۆڤایەتییەکان کۆنفرانسێکی زانستی بۆ خاوەن پێداویستییە تایبەتەکان ئەنجام دەدات

بەسەرپەرشتی پ.ی.د.پاڤێ جەمیل ئە‌‌حمەد، ڕاگری کۆلێجی زانستە مرۆڤایەتییەکان بە هاوبەشی ڕێکخراوی کەمئەندامانی هەڵەبجە لە ڕۆژی جیهانی کەسانی خاوەن پێداویستی تایبەت کۆنفڕانسێکی زانستی لە زانکۆی سلێمانی ڕێکدەخرێت.

لەو كۆنفڕانسەدا كە وابڕیارە لە مانگی (کانونی یەکەم)ی ئەمساڵ بەڕێوەبچێت، سەرلەبەیانی ڕۆژی (سێ شەممە) ڕێکەوتی (٩ی٧ی٢٠٢٤) لە کۆبوونەوەیەکدا بە بەشداری پ.ی.د.پاڤێ جەمیل ئە‌‌حمەد، ڕاگری کۆلێجی زانستە مرۆڤایەتییەکان و بە ئامادەبوونی یاریدەدەری ڕاگر و ئەندامانی ئەنجومەن و مامۆستا مەریوان وەهبی لێپرسراوی ڕێکخراوی کەمئەندامانی هەڵەبجە لە هۆڵی کۆبوونەوەکانی کۆلێج، تیشک خرایەسەر شێواز و چۆنێتی خۆ ئامادەکردن لەڕووی کردەیی و لۆجیکی بە ئامانج و بە مەبەستی بەستنی کۆنفڕانسێکی زانستی تایبەت بە  خاوەن پێداویستی تایبەت.

لەو کۆبوونەوەیەدا ڕاگری کۆلێجی زانستە مرۆڤایەتییەکان ڕایگەیاند؛ کۆلێجمان بە خۆشحاڵییەوە ئامادەی هەموو هاوکاری و کارێکی زانستییە کە بتوانێت خزمەت بەو توێژەی کۆمەڵگە بکات کە بڕیاروایە کۆنفڕانسەکەی لە پێناودا ئەنجامبدرێت و ووتی؛ پاش وەرگرتنی ڕەزامەندی سەرۆکایەتی زانکۆ و وەزارەتمان کاتی ئەوە هاتووە بەشێوەیەکی جدی کار و ئامادەکاری بۆ بکرێت بە ئامانجی سەرکەوت و خزمەتکردن و گرنگیدانی زیاتر بە توێژی خاوەن پێداویستی تایبەت کە چینێکی گرنگی کۆمەڵگەکەمان پێکدەهێنێت و پێویستە گرنگی زیاتریان پێبدرێت، پ.ی.د.پاڤێ جەمیل ئە‌‌حمەد ئاماژەی بەوەشدا کە پێویستە هەوڵ بدرێت لە ڕێگەی ئەو توێژینەوانەی لە کۆنفڕانسەکەدا لەلایەن توێژەرانی ناوخۆیی و بیانی پێشکەش دەکرێت تیشک بخرێتە سەر کێشە و ئاستەنگ و کەمکوکوڕییەکانی خاوەن پێداویستی تایبەت و پاشان ئەنجامەکان ئاڕاستەی لایەنی پەیوەندیدار بکرێت.

Read More
Copyright © 2024 University of Sulaimani  – All Rights Reserved
chevron-downchevron-right-circle linkedin facebook pinterest youtube rss twitter instagram facebook-blank rss-blank linkedin-blank pinterest youtube twitter instagram