کارەکانی نۆژەنکردنەوەی مۆزەخانەی زانکۆی سلێمانی بەردەوامە کە لەلایەن بەشی شوێنەواری کۆلێجی زانستە مرۆڤایەتییەکانەوە سەرپەرشتی ئەکرێت

Img 5815
3-September-2024
News

 کارەکانی نۆژەنکردنەوەی مۆزەخانەی زانکۆی سلێمانی بەردەوامە کە لەلایەن بەشی شوێنەواری کۆلێجی زانستە مرۆڤایەتییەکانەوە سەرپەرشتی ئەکرێت

مۆزەخانەی زانکۆی سلێمانی لە ئێستادا بەشێوازێکی مۆدێرن بە سەرپەرشتی و چاودێری سەرۆکی زانکۆی سلێمانی و بەشی شوێنەواری کۆلێجی زانستە مرۆڤایەتییەکانەوە نۆژەن دەکرێتەوە، بۆئەوەی لە دوای نۆژەنکردنەوەی ببێتە مۆزەخانەیەکی گرنگ، تاوەکو هاووڵاتیان بە گشتی و خوێندکاران بە تایبەتی سەردانی بکەن.

 ئەمڕۆ سێشەممە ٣ی٩ی٢٠٢٤ پڕۆفیسۆر د.کۆسار محەمە عەلی، سەرۆکی زانکۆی سلێمانی بە یاوەری د.کاوە محەمەد جەمال، یاریدەدەری پێشووی سەرۆکی زانکۆ بۆ کاروباری کارگێڕیی و دارایی و د.سیروان موحسین، ڕاگری کۆلێژی زانست، سەرۆک و مامۆستایانی بەشی شوێنەواری کۆلێژی زانستە  مرۆڤایەتیەکان و مامۆستایانی بەشی بایۆلۆجی لە کۆلێژی زانست، سەردانی مۆزەخانەی زانکۆی سلێمانی کرد کە لەلایەن مامۆستایانی بەشی شوێنەواری کۆلێجی زانستە مرۆڤایەتییەکانەوە سەرپەرشتی دەکرێت و لە ئایندەشدا لەلایەن ئەو بەشەوە بەڕێوەدەبرێت.

لە سەردانەکەیدا سەرۆکی زانکۆ پێشنیازەکانی خۆی بۆ بەشەکانی مۆزەخانە خستەڕوو بە ڕاوێژ لەگەڵ مامۆستایانی پسپۆڕی بەشەکان، بۆئەوەی مۆزەخانەیەکی سەردەمی دەرچێت.

بەشی شوێنەواری کۆلێجی زانستەمرۆڤایەتیەکانی زانکۆی سلێمانی ڕاسپێردراوە بە ڕێکخستن و بەگەڕخستنەوە و ئیدارەدانی مۆزەخانەی زانکۆی سلێمانی وەک لایەنی زانستی پەیوەست بەو بوارە، و سەرۆکی زانکۆ بە سوپاسەوە ڕاستەوخۆ هەموو هاوکاریەکی پێشکەش کردووە، بە پاڵپشتی و بەردەوامی بەڕێز (پ.ی.د.پاڤێ جمیل) ڕاگری کۆلێجی زانستەمرۆڤایەتیەکان، لیژنەیەک لەمامۆستایانی پسپۆڕ و شارەزای بواری مۆزەخانە و تاقیگە و نۆژەنکردنەوە جەردی مۆزەخانەیی لەبەشەکەمان پێکهێناوە، بەسەرۆکایەتی سەرۆکی بەشی شوێنەوار (پ.ی.د.زریان حاجی)، تاسەرەتا جەردی تەواوی کەل و پەلەکانی تایبەت بەمۆزەخانە بکەن، کە لە زانکۆمان هەیە پاشان دیراسەی وردی بیناکە بکەن و تەواوی شێوازی بیناسازی گونجاو بۆ ئەم بوارە دیزاین و ئامادەبکەن … ئەم لیژنانەش زیاتر لەساڵێکە بێ وچان تەنانەت

لەهاوینیش خەریکی کارکردنن …
:لیژنەکانیش سەرباری ماندووبوونی تەواوی مامۆستایانی بەشەکەمان بریتین لە بەڕێزان

د.علی هجران و د.عوسمان توفیق و د.مهدی جلال و م.جەزا شۆڕش و م.سارا اولفتاح …
هەردووبەڕێزانی (د.عوسمان توفیق و د.عڵی هجران) وەک ئیدارەی مۆزەخانەکە نزیکەی دووساڵە بەردەوام لەدوومانگی هاوینیش لەدیزاین و بەدوداچوونی بیناکە بوون، لەگەڵ بەڕێزان (کاک ئەژی و نازە خان) کە ئەندازیاری سەرپەرشتیارن لەزانکۆ …
جێگەی خۆیەتی هەوڵەکانی بەڕێز (پ.د.کاوە جمال) یاریدەدەری پێشووی سەرۆکی زانکۆ لەیادنەکەین، کە بەردەوام ئاگادار و بەدەم کاری

مۆزەخانەکەوەیە وەک سەرۆکی لیژنەی وەرگرتنەوە وخستنەوەگەڕی مۆزەخاەکە …
لێرەوە مژدەی ئەوە ڕادەگەیەنین بەهەوڵی زۆری هەموو لایەک، بەتایبەتی سەرۆکی زانکۆ لەداهاتوویەکی نزیک بەهەماهەنگی بەڕێوەبەرێتی شوێنەواری سلێمانی هەوڵ دەدەین مۆزەخانەیەکی شارستانی و مێژوویی سروشتی (natural history museum) و مێژوویی زانکۆی سلێمانی بەڕووی خوێندکاران و سەردانیکارانی بکرێتەوە …

Share It on

Related News 

Whatsapp Image 2024 10 01 At 20.01.42
25
Oct

زانیارییەکانی کۆنفرانسی کفری لە روانگەی شوێنەوار و مێژووەوە بە زمانەکانی کوردی و عەرەبی و فارسی

Read More
Copyright © 2024 University of Sulaimani  – All Rights Reserved
chevron-downchevron-right-circle linkedin facebook pinterest youtube rss twitter instagram facebook-blank rss-blank linkedin-blank pinterest youtube twitter instagram