بەمەبەستی تاوتوێكردنی پرسی ئه‌نفال و جینۆسایدی گه‌لی كورد و بایه‌خپێدانی لە ناوه‌نده ئه‌كادیمییه‌كان، بەشی کۆمەڵناسی لە كۆلێجی زانستە مرۆڤایەتییەكانی زانكۆی سلێمانی پانێڵێکی بۆ ئەو پرسە گرنگ و نەتەوایی و هەستیارە ڕێکخست.
سەرلەبەیانی ڕۆژی دووشەممە ڕێکەوتی ٢٧ی٥ی٢٠٢٤، بە چاودێری بەڕێز پ.ی.د.پاڤێ جەمیل ئەحمەد ڕاگری کۆلێجی زانستە مرۆڤایەتییەکان و بە ئامادەبوونی پ.د.کۆسار محەمەد سەرۆکی زانکۆی سلێمانی و بەسەرپەرشتی د.سەنگەر حەسام عبداللە سەرپەرشتیاری بەشی کۆمەڵناسی و ژمارەیەكی بەرچاو لە مامۆستایان و خوێندكاران و کەسوکاری ئەنفالکراوان، پانێڵێك بە ناونیشانی “تاوانی ئه‌نفال و جینۆسایدی گه‌لی كورد له بایه‌خپێدانی ناوه‌نده ئه‌كادیمییه‌كاندا” لە هۆڵی كۆماری كۆلێجی زانستە مرۆڤایەتییەكان بەڕێوەچوو.
شایەنی باسە لە پانێڵەکەدا چەندین بابەت و توێژینەوەی گرنگ لەلایەن پانێڵستەکان گەنگەشەی لەبارەوەکرا لەوانە:-
١- “یاده‌وه‌ریی وێنه‌یی و دیدی ئه‌وی تر” ناونیشانی بابه‌تێک بوو کەلەلایەن پ.ی.د.دڵشاد مسته‌فا،وە پێشکەشکرا.
٢-د.عه‌داله‌ت عه‌بدوڵڵا، بابه‌تێکی به ناونیشانی “جینۆساید له ناوه‌ندی ئه‌كادیمی و میدیادا” پێشكه‌ش بە ئامادەبووان کرد.
٣- “نووسین و توێژینه‌وه زانستییه‌كان سه‌باره‌ت به جینۆسایدی ئه‌نفال” ناونیشانی بابەتێکی دیکە بوو کەلە لایەن د.فاتیح محه‌مه‌د سه‌نگاوی، لە پانێڵەکەدا پێشکەش بە ئامادەبووان کرا.
٤-کۆتا بابەت تایبەت بوو بە “رێوشوێنه‌كانی جوڵاندنی كه‌یسی تاوانی جینۆساید له دادگای جینائی نێوده‌وڵه‌تی دا ” لەلایەن د.دڵپاك تاهیر، تیشکی خرایەسەر.
شایەنی باسە پانێڵی “تاوانی ئه‌نفال و جینۆسایدی گه‌لی كورد له بایه‌خپێدانی ناوه‌نده ئه‌كادیمییه‌كاندا” لەلایەن د.عومه‌ر عه‌لی مامۆستا له به‌شی كۆمه‌ڵناسی بەڕێوەبرا. و لە کۆتادا خەڵاتی ڕێزلێنان پێشکەش بە پانێڵستە بەڕێزەکان کرا.