لە ژێر ناونیشانی کتێب سەرمایەی خوێندکارانە ١٥٠ کتێب لە لایەن نوێنەری بەشی کۆمەڵناسی بەخشرایە کتێبخانەی تایبەت بە بەشەکە.
ئەمڕۆ سێشەممە ١٤ی٩ی٢٠٢٤ بە ئامادەبوونی پ.ی. د. پاڤێ جمیل، ڕاگری کۆلێج و بەشێک لە ئەندامانی ئەنجومەنی کۆلێجی زانستە مرۆڤیاتییەکان، نوێنەری نوێی بەشی کۆمەڵناسی ڕێکار لوقمان محمد بڕی ١٥٠ کتێبی تایبەت بە بەشی کۆمەڵناسی بەخشی بە کتێبخانەی بەشی کۆمەڵناسی و خوێندکارانی بەشەکە ، ئەم چالاکییە بە هاوکاری شادیار فارووق عمر – نوێنەری پێشوی بەشەکەو بە سپۆنسەری بەڕێز ڕەوەند شەهید غەریب هەڵەدنی ئەنجامدرا. بە ناوی راگرایەتی کۆلێجەوە وێڕای دەست خۆشیمان، هیوای سەرکەوتنییان بۆ دەخوازین بۆ ئەو دیاریە بە نرخەیان بۆ خوێندکاران و سوپاسی دامەزراوەی جەمال عیرفان بۆ هاوکاریکردنی کۆلیجمان.