کۆنفڕانسی نێودەوڵەتی کاری کۆمەڵایەتی لە زانکۆی سلێمانی بەڕێوەدەچێت

Conference
18-January-2024
Announcements

کۆنفڕانسی نێودەوڵەتی کاری کۆمەڵایەتی لە زانکۆی سلێمانی بەڕێوەدەچێت

 بە دروشمی (کاری كۆمەڵایەتی و شوناسی پیشەیی لە هەرێمی کوردستان) کۆنفرانسی هاوبەشی هەردوو بەشی کاری کۆمەڵایەتی لە کۆلێجی زانستە مرۆڤایەتییەکانی زانکۆی سلێمانی و کۆلێجی ئادابی زانکۆی سەڵاحەدین بە هاوکاری رێکخراوی سید فاوندەیشن لە زانکۆی سلێمانی بەڕێوەدەچێت.

بڕیارە کۆنفرانسەکە لە رۆژانی ٢٨ و ٢٠٢٤/٤/٢٩ لە زانکۆی سلێمانی بەڕێوەبچێت کە ئامانجی سەرەکی کۆنفرانسەکە بریتییە لە  ناساندنی زیاتری شوناسی پیشەیی کاری کۆمەڵایەتی لە هەرێمی کوردستان ئەوەش لە رێگای ناساندنی زیاتری پیشەی کاری کۆمەڵایەتی، ناساندنی چوارچێوەی زانستی پیشەی کاری کۆمەڵایەتی لە سەرجەم ئەو بوارانەی کاری تێدا دەکات،  ناساندنی ئەو سێکتەرانەی  کۆمەڵگە کە کاری کۆمەڵایەتی کاری تێدا دەکات، خستنەرووی راسپاردە و پێشنیار بۆ دیاریکردنی سیاسەتی گشتی لە پێناو برەودان بە  پیشەی کاری کۆمەڵایەتی و پەرەپێدان و رێکخستنی  لایەنی پراکتیکی و مەیدانی لە بەشە زانستییەکاندا  لەگەڵ دیاریکردنی ناونیشانی  وەزیفی بۆ دەرچووانی ئەم بەشانە لە لایەن حکومەتی هەرێمی کوردستان ئەوەش لەرێگای تەوەرە جیاوازەکانی کۆنفرانس کە توێژینەوەی زانستییان لەبارەوە پێشکەش دەکرێت.

  بۆ زانیاری زیاتر بڕوانە وێنەکان

Share It on

Copyright © 2024 University of Sulaimani  – All Rights Reserved
chevron-down linkedin facebook pinterest youtube rss twitter instagram facebook-blank rss-blank linkedin-blank pinterest youtube twitter instagram