بەمەبەستی پاراستنی زەوی گۆڕەپانەكانی كۆلێژی پەروەردەیی جەستەییو زانستە وەرزشییەكان، لیژنەی باڵای بەڕێوەچوونی فێستیڤاڵ، چەند ڕێنماییەك بڵاودەكاتەوەو داوا لەوەرزشەوانانو ئامادەبواون دەكات ڕەچاوی بكەن.
ڕێنمایی بۆ #وەرزشەوانان
١- پێویستە جلوبەرگی وەرزشی لەبەردا بێت.
٢- پێویستە كالە يان پێلاوی بن تەخت (فلات)ی لەپێدا بێت. نەك بن برغو یان بزماری، چونكە زیان بەگۆڕەپانەكە دەگەیەنێت.
٣- پێویستە وەرزشەوانان كاتژمێر (6)ی ئێوارە لەهۆڵەكانی یاریگای كۆلێژ ئامادە بن.
ڕێنمایی بۆ #میوان و ئامادەبووان
١- پێویستە سەرجەمیان بەجلوبەرگی وەرزشییەوە بێن.
٢- سەرجەمیان كالەیان پێلاوی بن تەخت (فلات)یان لەپێدا بێت.
#تێبینی:هاتن تەنها بۆ مامۆستایان و فەرمانبەران و کەس و کاریانە
بەهیوای بەسەربردنی كاتێكی خۆش
لە یادی (٢٤٠)هەمین ساڵڕۆژی بونیاتنانی شاری سلێمانی و لە ژێر درووشمی ” کلتور و شارستانی شاری سلێمانی” بەشی شوێنەوار لە کۆلێجی زانستەمرۆڤایەتیەکانی زانکۆی سلێمانی دیدارێکی زانستی و ڤیستیڤاڵێک سازدەکات.
وەک ئەرکێکی زانستی و گرنگی شوناس و خستنەڕووی بەڵگە شوێنەواریەکان هەڵدەستێت بە ئەنجامدانی دیدارێکی زانستی، لە ساڵرۆژی بونیادنانی شاری سلێمانی، ئەو بابەتانەی دەخرێنە ڕوو لایەنی ژیاری و زەنگینی نادیدە یا کەم دیدەی سلێمانی، ئاشنا بە ئامادەبووان دەکرێت.
📆ڕۆژی پێنج شەممە ١٤-١١-٢٠٢٤ 🕙کاتژمێر ١٠
لە دوو پانێڵدا پێشکەش دەکرێن
بەرنامەی دیدار:
کاتژمێر ١٠ دەستپێکی دیدار
وتاری بەڕێز ڕاگری کۆلێج ( پ.ی.د پاڤێ جمیل)
نمایشی بەڵگەنامەی کار و چالاکی بەشی شوێنەوار.
📍پانێڵی یەکەم: 🕙 ١٠:٣٠ 🔚 ١١:٣٠
بەڕێوبەری پانێڵ: د. هاژە جەبار
پ.ی.د. زریان حاجی : دیاریکردنی ڕۆژی بونیاتنانی شاری سلێمانی دیدێکی شارستانی و شارنشینی .
پ.ی.د. دڵشاد عەزیز مارف: ئاوەدانیە دێرینەکانی ژێر شاری سلێمانی لەبەر ڕۆشنایی دەقە مێخیەکاندا.
د. علی هیجران محمد غەریب: سلێمانی کلتووری شارنشینی و کۆمەڵایەتی سەردەمی بابان.
📍 پانێڵی دووەم: 🕙 ١١:٣٠ 🔚 ١٢:٣٠
بەڕێوەبەری پانێڵ : م. جەزا شۆڕش
د. مەهدی جەلال مستەفا : جێ نزرگەی میرانی بابان وەک دیمەنێکی پایتەختی فەرمانڕەوایەتی لە سلێمانی.
م. گۆران عەبدوڵڵا حەمە عەلی : بیناسازی شاری سلێمانی لە دیدی ویلیام هیود.
د. شوان محمد صابر : بیناسازی خانوە کەلەپووریەکانی شاری سلێمانی.
. نمایشکردنی چەندین وێنەی کەم بینراوی دێرینی سلێمانی لە پێشەنگایەکدا.
شوێن: کەمپی نوێی زانکۆی سلێمانی، کۆلێجی زانستەمرۆڤایەتیەکان، هۆڵی کۆماری کوردستان.
ڕۆژی: پێنج شەممە، ڕێکەوتی ١٤-١١-٢٠٢٤
کات: ١٠ی سەرلەبەیانی
خۆشحاڵین بەئامادەبوونتان
کۆنفرانسی کەسانی خاوەن پێداویستی تایبەت کە بۆ یەکەمجارە لەسەر ئاستی هەرێمی کوردستان کە بە شێوازێکی زانستی لە سەرجەم بوار و بابەتە پەیوەندیدارەکان بە خاوەن پێداویستی تایبەت بکۆڵێتەوە بە مەبەستی خزمەتکردنی زیاتری کەسانی خاوەن پێداویستی تایبەت.
دەستەی ئامادەکاری کۆنفرانس بە خۆشحاڵیەوە داوا لە توێژەران دەکات لە هەر کوێ هەن بۆ ئەوەی بە توێژینەوەکانیان بەشداری کۆنفرانس بکەن.
وردەکاری زیاتر سەبارەت بە تەوەرەکانی کۆنفرانس و بەروارە گرنگەکان لە وێنەکاندا روونکراونەتەوە و لە ئێستاوە توێژەران دەتوانن پوختەی توێژینەوەکانیان ئاراستەی کۆنفرانس بکەن لە رێگەی ئیمەیڵی:
ئاگاداری دەرچووانی ساڵی ٢٠٢٣-٢٠٢٤ی بەشەکانی کۆلێژی زانستە مرۆڤایەتیەکان دەکەین کە دەتوانن لە ڕۆژی سێشەممە رۆژی٢٢ی١٠ی٢٠٢٤ ەوە لە کاتژمێر ٩-١٢ سەردانی گەنجینەی کۆلێج بکەن بە مەبەستی وەرگرتنی سێتی ڕۆبی دەرچوون (تەخەروج)
مەرجەکان:
١- دەرچووی خولی یەکەم و دووەم بێت
٢-پێویستە خوێندکار (پێناسێکی پێبێت
٣-بڕی ٥٠هەزار دینار وەک بارمتە وەردەگیرێت
٤-نابێت بە هیچ جۆرێک دەستکاری سێتی ڕۆبەکە بکرێ چ بە کەمکردن و بڕین چ بە زیادکردن بۆی. بە پێچەوانەوە بۆ ڕۆبەکە ٤٠٤٠ هەزار دینار و بۆ کڵاوەکە ١٠ هەزار دینار لە بارمتەکە وەردەگیرێت.
٥-پێویستە دوای تەواوبوونی ئاهەنگەکە سێتی ڕۆبەکان بە زووترین کات بگەڕێندرێتەوە و بەشداربوو خۆی بەرپرسیار دەبێ لە درەنگ گەڕاندنەوەی.
بەشی کاری کۆمەڵایەتی لە کۆلێجی زانستە مرۆڤایەتییەکان سیمینارێک بۆ پرۆفیسیۆر دکتۆر ڤاسیلیۆس سیریۆس رێکدەخات بە ناونیشانی هەمەجۆریی جێندەری لە جیهانی مۆدێرن: هیندستان وەک لێکۆڵینەوەیەکی کەیس.
ڕۆژی سێشەمە١٥ی ١٠ی ٢٠٢٤ کاتژمێر ١٠ی بەیانی لە هۆڵی کۆماری کوردستان لە کۆلێجی زانستە مرۆڤایەتییەکان
هاتن بۆ هەموانە
Professor Vasileios Syros is a Distinguished Fellow at the Centre for Military History and Conflict Studies at the United Service Institution of India (USI), India’s oldest and foremost tri-service think tank (est. 1870) for research into national security and strategic leadership. Prof. Syros is also a Life Member of Clare Hall, University of Cambridge and holds a concurrent appointment as Senior Research Fellow at the Institute for European Global Studies at the University of Basel (Switzerland).
بەژداری پرۆگرامێکی ناوخۆیی بکە و دەرفەتی بردنەوەی 25,000$ ببەوە بۆ پرۆژەکەت 🔥
ئایا چارەسەرێکی خۆجێیت هەیە کەوا هاوکاری باشترکردنی کەشوهەوای عێراق دەکات؟ ئەگەر وایە، ئەوا کێبڕکێی داهێنانی PALM (پێشخستنی گونجاندن لە ڕێگەی شێوازە خۆجێییەکان) لەلایەن WFP عێراق و خێراکەری داهێنانی WFP بەدوای تۆدا دەگەڕێت!
بابەتە سەرەکییەکانی بەرنامەکە ئەمانەن:
🌳 زیادکردنی ڕێژەی سەوزایی و دار
🌱 کشتوکاڵی بەردەوام و هەستیار بە کەشوهەوا
🍎کەمکردنەوەی زیانەکانی دوای دروێنە
🌍 چارەسەرکردنی کێشەی کەمئاوی
کەسی وەرگیراو دەرفەتی وەرگرتنی تا 25,000 دۆلاری ئەمریکی وەک پاڵپشتی دارایی بەدەست دەهێنێت لەگەڵ ڕاوێژکاری و دەستگەیشتن بە تۆڕی بەرفراوانی بەرنامەکە
دواوادەی پێشکەشکردن: 12-10-2024
زانیاری زیاتر:
* ئەم کێبڕکێیە کراوەیە بۆ تاکەکان، کۆمپانیاکان، ڕێکخراوە ناحکومییەکان، و دەزگا ئەکادیمییەکان لە عێراق
* داهێنانەکان دەبێت لە قۆناغی سەلماندنی بیرۆکە یان پرۆتۆتایپ بن
* هەڵبژاردنی کۆتایی بەشداربووان لەسەر بنەمای کاریگەری پێشبینیکراو، نوێگەری، و توانای جێبەجێکردن دەبێت
لینکی پێشکەشکردن
https://airtable.com/appRJ5NU5y4HeXm7K/pagQb5vSktpv5iRc3/form