وۆرکشۆپی رۆڵی ژن لە وەرچەرخانی دیجیتاڵیدا لە زانکۆی سلێمانی بەڕێوەچوو کە کۆلێجی زانستە مرۆڤایەتییەکان بە هاوبەشی دامەزراوەی ئیماراتی بۆ بەرهەمهێنانی هونەری و کلتوری رێکدەخرێت کە ماوەی دوو رۆژ دەخایەنێت.
رۆژی پێنجشەممە ٢٦ی٩ی٢٠٢٤ بە ئامادەبوونی پ.ی.د.پاڤێ جەمیل ئەحمەد، ڕاگری کۆلێجی زانستەمرۆڤایەتییەکان و نوێنەری سەرۆکی زانکۆی سلێمانی و ژمارەیەک لە مامۆستایان و ئەکادمیستان و و خوێندکاران لە هۆڵی کۆنگرێسی سەرۆکایەتی زانکۆی سلێمانی وۆرکشۆپی “ڕۆڵی ژن لە وەرچەرخانی دیجیتاڵیدا”، بە هاوبەشی دامەزراوەی ئیماراتی بۆ بەرهەمهێنانی هونەری و کلتوری لە هۆڵی کۆنگرێس لە سەرۆکایەتی زانکۆی سلێمانی بەڕێوەچوو. کە بڕیارە دوو رۆژ بخایەنێت.
سەرەتا پێشانگایەک کرایەوە کە لەلایەن رێکخەرانی وۆرکشۆپەکەوە ئامادەکرابووە دواتر وتاری سەرۆکایەتی زانکۆی سلێمانی لەلایەن د.سەربەست رەسول، یاریدەدەری راگری کۆلێجی هونەر پێشکەشکرا وستایشی ئەم دەستپێشخەرییەی کردوو بەڵێنیدا لە ئایندەشدا هاوکار و پاڵپشتیان بێت بۆ ئەنجامدانی ئەم جۆرە چالاکیانە. پاشان وتاری دەستەی باڵای ئەنجومەنی رێکخراوە زانستییەکان لە وەزارەتی خوێندنی باڵای عێراق خوێندرایەوە و دواتر دانیشتنی یەکەم دەستی پێکرد کە لەلایەن دکتۆر. ئیمان خەفاجی بەڕێوەبرا کە تێیدا هەریەک لە د. پاڤێ جەمیل بە بابەتی رۆڵی بەکارهێنەرانی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان لە کەمکردنەوەی توندوتیژی دژ بە ژنان بەشداری کرد. دکتۆر هند یوسف مجید بە بابەتی رۆڵی ژن لە پەروەردەکردنی نەوەکان لە سەردەمی دیجیتاڵی و تەکنەلۆجیادا پێشکەشکرد. د. شیلان فەتحی بە بابەتی لێکۆڵینەوە زمانەوانییەکان و ئاڵنگارییەکانی بەردەمی لە سەردەمی دیجیتاڵیدا خستەڕوو. و دواتر ئامادەبوان بە سەرنج و تێبینییەکانیان گفتوگۆی بابەتەکەیان کرد.
لە دانیشتنی دووەمیشدا چەند بابەتێکی دیکە پێشکەشکرا. دانیشتنەکە لە لایەن د. بەهمەن ساڵح بەڕێوەبراو بە بەشداری هەریەک لە؛ د. نەهلە محمد سعید بە بابەتی دەرفەت و ئاڵنگارییەکانی ژنی کورد لە بەکارهێنانی ژیری دەستکرد و د. مەها عەبدولەتیف بە بابەتی رۆڵی وگرنگی دەروون دروستی لای ژن . پاشان گفتوگۆ دەربارەی بابەتەکان لەلایەن ئامادەبوانەوە کرا. سبەی هەینی دوو دانیشتنی دیکە بەڕێوە دەچێت لە کاتژمێر ١٠ و ١١:٣٠ بەم شێوەیە:
دانیشتنی یەکەم لەلایەن د. شیلان فەتحی بەڕێوەدەبرێت و ئەم بابەتانە پێشکەش دەکرێن:
١-د. ژیا عەباس بە بابەتی توندوتیژی دژ بە ژنان لە راگەیاندندا
٢-عەلی عەبدوڵا عزیز زوەیلف : ژنان و ژیری دەستکرد لە تەکنەلۆجیای پزیشکی پێشکەوتوو
٣-د. لاجان محمد امین: ژیری دەستکرد و بەهێزکردنی تواناکانی ژن
هەروەها خوێندکارانی زانکۆی ئەمریکی ژین ساڵح عەبدوڵا ، أحمد صعب محمد، محمد راغب محسن، پێشەوا نزار محمد بابەتی بەکارهێنانی تەکنەلۆجیا بۆ سەرکەوتن بەسەر ئاڵنگارییەکانی بازرگانی بە مرۆڤ لە عێراق پێشکەشدەکەن.
دانیشتنی دووەم لە لایەن د. نادیە عەبدولکەریم بەڕێوەدەبرێتو هەریەک لە د. رجاء كريم العبيدي بە بابەتی ئاڵنگارییە کۆمەڵایەتییەکان کە رووبەرووی ژنان دەبێتەوە و رۆڵی لە بەرجەستەکردنی وێنەی عێراقی هاوچەرخ
د. ئاڵا عومەر بەرزنجی بە بابەتی پێشڕەوایەتی ئاسایشی سیبریانی لە جیهانی نەریتییدا بەشدار دەبیت
د. بەهمەن ساڵح بەبابەتی رۆڵی ژنی کورد لە تێڕوانینی رۆژهەڵاتناسەکانەوە بەشداری دەکات ، هەروەها د. عەباس فازڵ بابەتێک بە ناونیشانی تەندروستی ژن نهێنی سەرکەوتنیەتی پێشکەش دەکات.