Libero id faucibus nisl tincidunt eget. Cras tincidunt lobortis feugiat vivamus at augue eget.

5-June-2023
News
Announcements
Workshops

Libero id faucibus nisl tincidunt eget. Cras tincidunt lobortis feugiat vivamus at augue eget.

Lorem ipsum dolor sit amet, consectetur adipiscing elit, sed do eiusmod tempor incididunt ut labore et dolore magna aliqua. Varius duis at consectetur lorem. Quis enim lobortis scelerisque fermentum. Duis tristique sollicitudin nibh sit amet commodo nulla facilisi nullam. Cursus eget nunc scelerisque viverra mauris in aliquam. Ut morbi tincidunt augue interdum velit euismod in. Quis auctor elit sed vulputate mi sit amet. Cum sociis natoque penatibus et magnis. Est placerat in egestas erat imperdiet sed euismod. Sed libero enim sed faucibus turpis in eu. Libero id faucibus nisl tincidunt eget. Cras tincidunt lobortis feugiat vivamus at augue eget.

Share It on

Related News 

Whatsapp Image 2024 04 30 At 21.53.48
25
Oct

کۆنفرانسی کاری کۆمەڵایەتی و شوناسی پیشەیی لە هەرێمی کوردستان سەرکەوتوانە کۆتاییهات

 بە پێشکەشکردنی چەند راسپاردەیەکی گرنگ بە وەزارەت و دەزگا پەیوەندیدارەکانی هەرێم، کارەکانی کۆنفرانسی زانستی نێودەوڵەتی کاری کۆمەڵایەتی و شوناسی پیشەیی لە هەرێمی کوردستان سەرکەوتوانە کۆتاییهات کە لە ماوەی دوو رۆژدا لەلایەن هەردوو زانکۆی سلێمانی و سەڵاحەدین بە هاوبەشی  رێکخراوی سید فاوندەیشن لە زانکۆی سلێمانی بەڕێوەچوو کە دەزگای میدیایی کوردسات سپۆنسەری میدیایی کۆنفرانسەکەبوو.

کۆنفرانسەکە بە هاوبەشی هەردوو بەشی کاری کۆمەڵایەتی کۆلێجی زانستە مرۆڤایەتییەکانی زانکۆی سلێمانی و بەشی کاری کۆمەڵایەتی کۆلێجی ئادابی زانکۆی سەڵاحەدین بە هاوکاری رێکخراوی سید فاوندەیشن لە رۆژانی ٢٩و ٣٠ ی نیسان لە زانکۆی سلێمانی بەڕێوەچوو کە تێیدا چەندین توێژینەوەی زانستی بەپێز لە چوارچێوەی ٩ دانیشتنی جیاوازدا پێشکەشکران.

ڕۆژی ۲۹ی نیسانی ۲۰۲٤، بە ئامادەبوونی كوێستان محمەد عەبدوڵا، وەزیری كاروكاروباری كۆمەڵایەتی‌ و پرۆفیسۆر دكتۆر كۆسار محەمەد عەلی سەرۆكی زانكۆی سلێمانی‌ و یاریدەدەرەكانی‌ و د.هەڤاڵ ئەبوبەكر پارێزگاری سلێمانی‌ و شێری گراهام تاڵەبانی سەرۆك‌ و بەڕێوبەری جێبەجێكاری دەزگای سیید فاوندەیشن و ژمارەیەكی بەرچاو لە مامۆستایان‌ و خوێندكاران‌ و میوانانی دیکە دەستی بە کارەکانی کرد.

لە دەستپێکی کۆنفرانسدا، د، کۆسار محەمەد، سەرۆكی زانكۆی سلێمانی وتاری هاوبەشی وەزارەتی خوێندنی باڵا‌ و توێژینەوەی زانستی‌ و زانكۆی سلێمانی پێشكەشكرد‌و ئاماژەی بۆ ئەوەکرد کە ئەوە شانازییە كە بەهاوبەشی لەگەڵ زانكۆی سەڵاحەدین‌ و بە هاوكاری دەزگای سیید چالاکی زانستی لەو شێوەیە ئەنجامدەدرێت و ئەوەشی خستەڕوو کە توێژینەوە و گفتوگۆی ئەكادیمی سەبارەت بە پرسە كۆمەڵایەتییەكان‌ و پێویستی پیشەیی ڕێبەری كۆمەڵایەتی  لەم  کۆنفرانسەدا دەخەنەڕوو،بۆ ئەوەی بیكەنە بنەمایەك بۆ گۆڕینی ژینگەی كۆمەڵایەتییمان بە ژینگەیەكی ئارام و تەندروست بۆ تاکەکانی کۆمەڵگا.

 سەرۆکی زانکۆی سلێمانی ئەوەشی خستەڕوو كە زانكۆی سلێمانی هەمیشە گفتوگۆکردنی پرسە هەستیار و گرنگەكانی پەیوەست بە كۆمەڵگا بە ئەركی خۆی دەزانێت‌ و هەوڵ بۆ بەدیهێنانی كۆمەڵگەیەکی تەندروست دەدات‌ و لە ئێستای كاركردنیشیدا لە ڕێگەی پێگەیاندنی دەرچووی پسپۆڕ و لێهاتوو، هەروەها كۆكردنەوەی داتا و لێكۆڵینەوە، كار لەسەر كاراكردنی ئەو بەشە زانستییانە دەكات كە پێداویستییەكانی كۆمەڵگا جێبەجێدەكەن.

دواتر پرۆفیسۆر. د. قادر محەمەد حەسەن،  ڕاگری كۆلێژی ئادابی  زانكۆی سەڵاحەدین لەلایەن وتاری زانکۆی سەڵاحەدینی پێشکەشکرد و  سوپاسی زانكۆی سلێمانی كرد كە بە هاوبەشی توانیویانە چالاكییەكی زانستی ناوازەی تایبەت بە كاری كۆمەڵایەتی‌  بەڕێوەببەن و بە نموونەیەكی جوانی كاری هاوبەشیی وەسفكرد، هەروەك سوپاسی دەزگای سییدی كرد بۆ پاڵپشتیكردنیان و ئاماژەی بۆ ئەوەکرد کە كاری كۆمەڵایەتی هەم پیشەیەكی پراكتیكییە، هەم دیسپلینێكی ئەكادیمیی و  تەرخانكراوە بۆ خزمەتی گشتی ئەو پیشەگەرانەی لەو بوارەدا كارامەیی وەردەگرن، چونکە دەرچوانی ئەم بەشانە یارمەتی تاكەكان دەدەن بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی ئەو ئاستەنگانەی دووچاری دەبن. وتیشی دەرچووانی بەشی كاری كۆمەڵایەتی لەزانستە مرۆییەكان گرنگترین پیشەیە بۆ سەرجەم  دامودەزگا و ڕێكخراوەكان پێویستن لە سەردەمی ئەمرۆدا.

دواتر شێری گراهام تاڵەبانی سەرۆك‌ و بەڕێوبەری جێبەجێكاری دەزگای سیید لە وتەیەکدا سوپاسی ڕێكخەرانی كۆنفرانسەكەی كرد و بەخێرهاتنی میوانەكانی كردو ئاماژەی بەوەشكرد، كە بەشدارییكردنیان لە زانكۆكان بۆ پەرەپێدانی ئیشی بە كۆمەڵ‌ و فێركاری‌ و ڕاهێنانی ئەو توێژەرانەی لە كۆمەڵگا كاردەكەن، ڕۆڵێكی گرنگ‌ و زیندوو ئەبینن بۆ یارمەتیدان‌ و كەمكردنەوەی ئێش‌ و ئازاری خەڵك بە مەبەستی یەكسانی لە كۆمەڵگادا‌ و چاككردنی ژیانی تاكەكان‌ و خێزانەكان‌ و چارەسەركردنی كێشە تاكە كەسییەكان‌ و كاریگەری‌ و تێڕوانینی لە داهاتوودا.

 د. پاڤێ جەمیل، ڕاگری كۆلێژی زانستە مرۆڤایەتییەكان وتارێكی پێشكەشكرد و هیوای خواست زانیاری‌ و ئەزموونەكان بەشداری پێ بكەن‌ و پێكەوە دوایین پێشهاتەكانی بواری كاری كۆمەڵایەتی‌ و خزمەتگوزاری كۆمەڵایەتی گفتوگۆ بكەن. هەروەك ئاماژەی بەوەشكرد، كە ئەم چالاکییە دەرفەتێك بێت بۆ ئاڵوگۆڕی بیرۆكە‌ و دووبارە داڕشتنەوەی شوناسی كاری كۆمەڵایەتی، لە ڕێگەی هاوكاری نێوان توێژەران‌ و كەسانی بەئەزموون لەم بوارە گرنگەدا كە خزمەتگوزاری پێشكەش بە چارەخوازان دەكەن و ئامادەیی کۆلێجەکەی نیشاندا بۆ هەر کارێکی زانستی لە پێناو خزمەتکردن بە زانست و کۆمەڵگای کوردی.

 لە بەشێکی دیکەی چالاکییەکاندا نمایشكردنی میوزیك‌ و گۆرانی لەلایەن تیپی ئۆركەسترای زانكۆی سلێمانی‌ پێشکەشی ئامادەبوان کرا و دواتر  ڤیدیۆیەكی تایبەت بە هەماهەنگی و کارو هەنگاوەکانی ئامادەکاری کۆنفرانس پێشکەشی ئامادەبوان کرا.

لە چوارچێوەی چالاکییەکانی کۆنفرانسەکەشدا، دیدارێكی تایبەت لەسەر كۆی پرسەكانی كاری كۆمەڵایەتی‌ و كاركردنی وەزارەتی پەیوەندیدار لە ئێستا و داهاتوودا، بۆ كوێستان محەمەد عەبدوڵڵا وەزیری كاروكاروباری كۆمەڵایەتی لەلایەن پ.د.ژیا عەباس سەرۆکی بەشی کاری کۆمەڵایەتی زانکۆی سلێمانی ئەنجامدرا و تێیدا تیشک خرایە سەر ئاستەنگ و ئاڵنگارییەکانی بەردەم کاری کۆمەڵایەتی و ئەو گرفتانەی رووبەرووی تاکەکان دەبنەوە لەم بوارەدا.

دواتر  دیدارێك بۆ پ.د.مارتن ئۆرێلی، یاریدەدەری سەرۆكی زانكۆی نێودەوڵەتی كامپالا بۆ كاروباری زانست لە تانزانیا، لە لایەن پ.د.ماهر عەبدولواحید عەزیز ئەنجامدرا تایبەت بە کاری کۆمەڵایەتی لەسەر ئاستی جیهان و گرنگی ئەم بوارە لە کۆمەڵگادا.

دواتر لە زنجیرەی کارە زانستییەکانی کۆنفرانسدا لە  زنجیرە پانێڵ و دانیشتنێکدا لە هەردوو رۆژی کۆنفرانس بە بەشداری نزیکەی ٧٠ توێژەر و ٤٠ توێژینەوەی جۆراوجۆر لە سەر ئاستی هەرێم و عێراق و جیهان توێژینەوەکان لە ٩ پانێڵدا پێشکەشکران و گفتوگۆی زانستییان لەسەرکرا.

لە کۆتا رۆژی کۆنفرانسدا وتاری کۆتایی کۆنفرانس لەلایەن د.قادر محەمەد حەسەن، راگری کۆلێجی ئادابی زانکۆی سەڵاحەدین پێشكەشکراو تێیدا سوپاسی زانکۆی سلێمانی کرد بۆ کارە زانستییە هاوبەشەکەو  کارەکانی کۆنفرانسی بەرزنرخاند و ئاماژەی بۆ ئەوەکرد کە پێویستە بەدواداچون بۆ راسپاردەکانی کۆنفرانس بکرێت و لە ئایندەدا کۆنفرانسی دیکە ببەسترێت و وەک نەریتێک لەسەر ئەم چالاکییە بەردەوامبن.

دواتر د. پاڤێ جەمیل. راگری کۆلێجی زانستە مرۆڤایەتییەکانی زانکۆی سلێمانی لە وتەیەکدا سوپاسی ئەندامان و رێکخەرانی کۆنفراسی  کرد و کارەکانی کۆنفرانسی بە گرنگ و کاریگەر وەسفکرد و هیوای خواست بتوانن لە ئایندەش لەسەر ئەم جۆرە چالاکییانە بەردەوام بن و بە گرنگییەوە باسی کاری هاوبەشی نێوانی زانکۆکانی هەرێم کرد لە پێناو چارەسەرکردنی گیرگرفتەکانی کۆمەڵگای کوردی. هەروەها سوپاسی راگەیاندنەکان بە تایبەت دەزگای میدیایی کوردساتی کرد سپۆنسەری میدیایی کۆنفرانس بوون.

لە کۆتاییدا د. ژیا عەباس، سەرۆکی بەشی کاری کۆمەڵایەتی زانکۆی سلیمانی پێشنیاز و راسپاردەکانی کۆنفرانسی خوێندەوە کە ئاراستەی وەزارەتەکانی کاروکاروباری کۆمەڵایەتی و خوێندنی باڵاو  رێکخراوەکانی کرد تایبەت بە گرنگیدان بە بواری کاری کۆمەڵایەتی و رەخساندنی دەرفەتی کار و ناساندنی پیشەکە لە رووی کارگێڕی بۆد ەرچوانی ئەم بەشانە. دواتر خەڵات و بڕوانامەی رێزلێنان بەخشرایە توێژەران و ئەندامانی لیژنەکانی ئامادەکار و زانستی و لایەنە هاوکارەکانی کۆنفرانس و کۆتایی بەکارەکانی کۆنفرانس هات.

Read More
438096216 750892147165822 8444902852196947681 N
25
Oct

لە یادی ١٢٦ ساڵەی ڕۆژنامەگەری کوردیدا کۆلێجی زانستە مرۆڤایەتییەکان چەند چالاکییەکی ئەنجامدا

کۆلێجی زانستە مرۆڤایەتییەکانی زانکۆی سلێمانی بە دوو چالاکی جیاواز یادی ١٢٦ ساڵەی ڕۆژنامەگەری کوردی بەرز و پیرۆز ڕادەگرێت.

سەرلەبەیانی ڕۆژی سێ شەممە ڕێکەوتی ٢٣ی٤ی٢٠٢٤ بە سەرپەرشتیاری پ.ی.د.پاڤێ جەمیل ئەحمەد، ڕاگری کۆلێجی زانستە مرۆڤایەتییەکان و بە ئامادەبوونی پ.د.کاوە جەمال ڕەشید یاریدەدەری سەرۆکی زانکۆ بۆ کاروباری کارگێڕی و دارایی و بە بەشداری ژمارەیەک لە مامۆستایان و خوێندکاران و ڕۆژنامەنووسان و کەسانی حزبی و حکومی، کۆلێجی زانستە مرۆڤایەتییەکان یادی ١٢٦ساڵەی ڕۆژنامەگەری کوردی دەکاتەوە کە دەکرێت بووترێت ٢٢ی٤ ڕۆژێکی مێژووییە لە بواری ڕۆژنامەگەری کوردی.
لە چالاکی یەکەمدا؛ لە ژێر سەرپەرشتی پ.ی.د.پاڤێ جەمیل ئەحمەد و بە ئامادەبوونی یاریدەدەری سەرۆکی زانکۆ بۆ کاروباری کارگێڕی و دارایی، خاتوو تابان گەرمیانی پێشانگایەکی دکیۆمێنتاری کردەوە کە تایبەت بوو بە بزووتنەوەی ڕۆژنامەوانی ژنان لە باشوری کوردستان لە ماوەی ساڵانی ١٩٩١بۆ ٢٠١٥، تابان گەرمیانی ڕایگەیاند؛ ئەم پێشانگایە باس کارکردن و ڕۆڵ و هزری ژنان دەکات لە چوارچێوەی کاری میدیایی، هەروەها دەست خۆشی کە ڕاگرایەتی کۆلێجی زانستە مرۆڤایەتییەکان کرد کە توانی لەم ڕێگەوە ڕۆڵ و کارایی و کارامەیی ژن پیشان بدات لە بواری میدیا و بڵاوکردنەوەی ئەو بابەتانەی کە تایبەتن بە دۆسیەی ژن.
هەروەها لە هۆڵی کۆماری کوردستان بە ئامادەبوونی ڕاگری کۆلێجی زانستە مرۆڤایەتییەکان و پ.د.کاوە جەمال ڕەشید و ژمارەیەکی زۆر لە کەسانی ئەکادیمی و مامۆستایان و خوێندکاران و ڕۆژنامەنووسان و کەسانی حزبی و حکومی بە ساتێک وەستان بۆ گیانی پاکی شەهیدان چالاکی دووەم دەستی پێکرد، لە سەرەتادا پ.ی.د.پاڤێ جەمیل ئەحمەد، ڕاگری کۆلێجی زانستە مرۆڤایەتییەکان بەخێرهاتنی میوانەکانی کرد و ڕایگەیاند؛ لێرەوە دەمەوێت پرۆزبایی ئەم ڕۆژە مەزەنە لە خۆم و مامۆستایان و خوێندکارانی خۆشەویست بکەم، هیوای خواست کە ئەوان وەک لایەنی ئەکادیمی بتوانن خزمەتێکی زۆر بە بواری ڕۆژنامەگەری کوردی بکەن، کە دەکرێت بە کۆڵەکە و بنەمای بەرەوپێشچوونی کۆمەڵگە دابنرێت.
هەروەها ووتیشی؛ ئێمە وەک کۆلێجی زانستە مرۆڤایەتییەکان بەردەوام لە خزمەتکردنی کۆمەڵگەداین لە ڕێگەی پێگەیاندنی کادری میدیایی، چونکە لە ڕابردوو لە ئێستاشدا میدیا ڕۆڵ و کاریگەری لەسەر بەرەوپێشچوونی بیر و هرز و هۆشیاری تاکدا دەبێت، پ.ی.د.پاڤێ جەمیل ئەحمەد ئاماژەی بەوەشدا کە ئێمە لە ئێستادا خەریکی ئامادەکارین بۆ ئەنجامدانی کۆنفڕانسێکی زانستی نێودەوڵەتی لە بواری کۆمەڵناسی کە بڕیاروایە لە کۆتایی مانگی ٤ لە زانکۆی سلێمانی بەڕێوەبچێت.
دواتر بەشی ڕاگەیاند؛ بەمەبەستی هەڵسەنگاندن و شیکردنەوەیەکی واقعیانە بۆ دۆخی میدیای کوردی پانێڵێکی دەربارەی ” کورد و کوردستان لە بایەخی رۆژنامەوانی بیانیدا” لە هۆڵی کۆماری کوردستان” سازکرد لەلایەن بەڕێزان.
١- پ.د.یاسین خالد سەردەشتی …کورد و کوردستان لە رۆژنامە و چاپەمەنی عوسمانیدا.
٢- پ.د.ابراهیم سعید فتح الله …کورد لە بازنەی دیبلۆماسیەتی رۆژنامەوانی زلهێزەکاندا.
٣- پ.ی.م.ئاشتی حەمەسالح… ئەرک و پێداویستی ڕاگەیاندن لە نێوان دوێنێ و ئەمڕۆدا.
٤- پ.ی.د.بەرهەم خالد احمد… رۆژنامەگەری کوردی؛ دەرفەت و ئاڵنگارییەکان.
٥- پ.ی.م.بەناز حەمە رشید … بەڕێوەبەری پانێڵ.
لەکۆتایی پانێلەکەدا دەرگای پرسیارکردن بۆ بەشداربووان کرایەوە و توانیان ڕاوبۆچوون و تێڕوانینی خۆیان دەربارەی بابەتەکە دەرببڕن و پرسیار ئاڕاستەی پانێڵستەکان بکەن.
Read More
Copyright © 2024 University of Sulaimani  – All Rights Reserved
chevron-downchevron-right-circle linkedin facebook pinterest youtube rss twitter instagram facebook-blank rss-blank linkedin-blank pinterest youtube twitter instagram