رێکخرای سید فاوندەیشن بە سپۆنسەری GIZ ی ئەڵمانی سەد کتێبی ئینگلیزی نوێی تایبەت بە بواری کاری کۆمەڵایەتی بەخشییە بەشی کاری کۆمەڵایەتی کۆلێجی زانستە مرۆڤایەتییەکان.
رۆژی دووشەممە ٢٦ی٢ی ٢٠٢٤ لەچوارچێوەی پڕۆژەی هاوبەشی نێوان بەشی کاری کۆمەڵایەتی و دامەزراوەی سید فاوندەیشن، بە سپۆنسەری GIZ ی ئەلمانی ١٠٠ کتێبی تایبەتیان بە بوارە جیاوازەکانی کاری کۆمەڵایەتی پێشکەش بە بەشی کاری کۆمەڵایەتی کۆلێجی زانستە مرۆڤایەتییەکانی زانکۆی سلێمانی کرد.
بە ئامادەبوونی پ.ی.د.پاڤێ جەمیل ئەحمەد، ڕاگری کۆلێجی زانستە مرۆڤایەتییەکان و پ.د.ژیا عباس قادر، سەرۆکی بەشی کاری کۆمەڵایەتی و ژمارەیەک لە مامۆستایانی بەش، دامەزراوەی سید فاوندەیشن بە سپۆنسەری GIZ ی ئەڵمانی ١٠٠ کتێبی تایبەت و گرنگیان پێشکەش بە بەشی کاری کۆمەڵایەتی کۆلێج کرد.
لەبەرامبەر ئەو هەنگاوەی رێکخراوەکە، پ.ی.د.پاڤێ جەمیل ئەحمەد وێڕای دەستی خۆشی لە دامەزراوەی سید فاوندەیشن، هیوای سەرکەوتن و بەردەوامی بۆ خواستن لە ئەنجامدانی ئەم جۆرە کارانە و ئومێدی خواست پەیوەندی و هەماهەنگی نێوانیان بەردەوام بێت لە پێناو پێشخستنی بواری زانست و توێژینەوە لەو بوارەدا.