ئاگاداری بۆ هەموو ئەو بەڕێزانەی کە خوێندکاری ( دبلۆمی یەک ساڵە، ماستەر و دکتۆرا) ی کۆلێجمان بوون و لە ئێستادا هەڵگری بڕوانامەی باڵان بەمەرجێک لە پێش ڕێکەوتی ١٤/٦/٢٠٢٣ فەرمانی زانکۆییان بۆ دەرچوبێت و دانیشتووی دەرەوەی سنوری ئیدارەی هەرێم بێت و تا ئێستا دانەمەزرابێت لە هیچ دامودەزگایەکی حکومی. تکایە تا ڕۆژی یەک شەممە ڕێکەوتی ١/٩/٢٠٢٤ کاژێر ١١ی پێش نیوەڕۆ بە گوێرەی داواکارییەکانی خوارەوە و وێنەیەک لە فەرمانی زانکۆیی لەسەر (CD) یان بەشێوەی (PDF) بنێرن بۆ ئەو بەشەی کە بڕوانامەکەی لێ بەدەست هێناوە یان هۆبەی خوێندنی باڵای کۆلێج. تکایە خوێندکار لە ڕوی یاساییەوە بەرپرس دەبێت لە ڕوی ڕاست و دروستی بەڵگەنامەکان.
• وێنەی ڕەنگاو ڕەنگ لە پاسپۆرت یان کارتی نیشتیمانی
* ناوی سیانی دایک
* زانکۆ
* کۆلێج
* بەش
* بڕوانامە
* ڕێکەوتی دەرچوون
* شوێنی نیشتەجێ بوون (بە وردی)
کۆنفرانسی تایبەت بە کەسانی خاوەن پێداویستی تایبەت کە بۆ یەکەمجارە لەسەر ئاستی هەرێمی کوردستان کە بە شێوازێکی زانستی لە سەرجەم بوار و بابەتە پەیوەندیدارەکان بە خاوەن پێداویستی تایبەت بکۆڵێتەوە بە مەبەستی خزمەتکردنی زیاتری کەسانی خاوەن پێداویستی تایبەت.
دەستەی ئامادەکاری کۆنفرانس بە خۆشحاڵیەوە داوا لە توێژەران دەکات لە هەر کوێ هەن بۆ ئەوەی بە توێژینەوەکانیان بەشداری کۆنفرانس بکەن.
وردەکاری زیاتر سەبارەت بە تەوەرەکانی کۆنفرانس و بەروارە گرنگەکان لە وێنەکاندا روونکراونەتەوە و لە ئێستاوە توێژەران دەتوانن پوختەی توێژینەوەکانیان ئاراستەی کۆنفرانس بکەن لە رێگەی ئیمەیڵی:
کۆنفرانسەکە بە دروشمی ژینگەیەکی ئاسانکراو کۆمەڵگەیەکی لەخۆگر لەلایەن بەشەکانی کۆمەڵناسی و کاری کۆمەڵایەتییەوە ئەنجام دەدرێت و تایبەت دەبێت بە کەسانی خاوەن پێداویستی تایبەت کە بە شێوازێکی زانستی لە سەرجەم بوار و بابەتە پەیوەندیدارەکان بە خاوەن پێداویستی تایبەت بکۆڵێتەوە بە مەبەستی خزمەتکردنی زیاتری کەسانی خاوەن پێداویستی تایبەت.
دەستەی ئامادەکاری کۆنفرانس بە خۆشحاڵیەوە داوا لە توێژەران دەکات لە هەر کوێ هەن بۆ ئەوەی بە توێژینەوەکانیان بەشداری کۆنفرانس بکەن.
وردەکاری تایبەت بە تەوەرەکانی کۆنفرانس و بەروارە گرنگەکان لە وێنەکاندایە و لە ئێستاوە توێژەران دەتوانن پوختەی توێژینەوەکانیان ئاراستەی کۆنفرانس بکەن لە رێگەی ئیمەیڵی:
لە چوارچێوەی پلانی خوێندنی وەزارەتی خوێندنی باڵا، بەشی راگەیاندن لە کۆلێجی زانستە مرۆڤایەتییەکان هەلی خوێندنی دکتۆرا بە شێوازی سپلیت سایت بۆ خوازیاران رادەگەیەنێت
لەبەر رۆشنیایی رێنمایی وەزارەتی خوێندنی باڵا بۆ خوێندنی دکتۆرا بە شێوازی سپلیت سایت، بەشی راگەیاندنی کۆلێجی زانستە مرۆڤایەتییەکان هەلی خوێندنی دکتۆرا رادەگەیەنێت.
بە گوێرەی پلانەکە سێ کورسی بۆ بواری راگەیاندن تەرخان کراوە لەسەر بەشی راگەیاندنی کۆلێجی زانستە مرۆڤایەتییەکان کە دوو کورسییان گشتییە و یەک کورسی بە شێوازی پاراڵێڵ.
خوازیارانی هەڵگری بڕوانامەی ماستەر دەتوانن بە گوێرەی مەرج و رێنماییەکان کە بە لینک و وێنە روون کراونەتەوە پیشکەشی خوێندنی دکتۆرا بکەن بە شێوازی سپلیت سایت.
پێشکەشکردن بۆ خوێندنی دکتۆرا بە شێوازی سپلت سایت لە زانکۆی سلێمانی
مۆزەخانەی زانکۆی سلێمانی لە ئێستادا بەشێوازێکی مۆدێرن بە سەرپەرشتی و چاودێری سەرۆکی زانکۆی سلێمانی و بەشی شوێنەواری کۆلێجی زانستە مرۆڤایەتییەکانەوە نۆژەن دەکرێتەوە، بۆئەوەی لە دوای نۆژەنکردنەوەی ببێتە مۆزەخانەیەکی گرنگ، تاوەکو هاووڵاتیان بە گشتی و خوێندکاران بە تایبەتی سەردانی بکەن.
ئەمڕۆ سێشەممە ٣ی٩ی٢٠٢٤ پڕۆفیسۆر د.کۆسار محەمە عەلی، سەرۆکی زانکۆی سلێمانی بە یاوەری د.کاوە محەمەد جەمال، یاریدەدەری پێشووی سەرۆکی زانکۆ بۆ کاروباری کارگێڕیی و دارایی و د.سیروان موحسین، ڕاگری کۆلێژی زانست، سەرۆک و مامۆستایانی بەشی شوێنەواری کۆلێژی زانستە مرۆڤایەتیەکان و مامۆستایانی بەشی بایۆلۆجی لە کۆلێژی زانست، سەردانی مۆزەخانەی زانکۆی سلێمانی کرد کە لەلایەن مامۆستایانی بەشی شوێنەواری کۆلێجی زانستە مرۆڤایەتییەکانەوە سەرپەرشتی دەکرێت و لە ئایندەشدا لەلایەن ئەو بەشەوە بەڕێوەدەبرێت.
لە سەردانەکەیدا سەرۆکی زانکۆ پێشنیازەکانی خۆی بۆ بەشەکانی مۆزەخانە خستەڕوو بە ڕاوێژ لەگەڵ مامۆستایانی پسپۆڕی بەشەکان، بۆئەوەی مۆزەخانەیەکی سەردەمی دەرچێت.
بەشی شوێنەواری کۆلێجی زانستەمرۆڤایەتیەکانی زانکۆی سلێمانی ڕاسپێردراوە بە ڕێکخستن و بەگەڕخستنەوە و ئیدارەدانی مۆزەخانەی زانکۆی سلێمانی وەک لایەنی زانستی پەیوەست بەو بوارە، و سەرۆکی زانکۆ بە سوپاسەوە ڕاستەوخۆ هەموو هاوکاریەکی پێشکەش کردووە، بە پاڵپشتی و بەردەوامی بەڕێز (پ.ی.د.پاڤێ جمیل) ڕاگری کۆلێجی زانستەمرۆڤایەتیەکان، لیژنەیەک لەمامۆستایانی پسپۆڕ و شارەزای بواری مۆزەخانە و تاقیگە و نۆژەنکردنەوە جەردی مۆزەخانەیی لەبەشەکەمان پێکهێناوە، بەسەرۆکایەتی سەرۆکی بەشی شوێنەوار (پ.ی.د.زریان حاجی)، تاسەرەتا جەردی تەواوی کەل و پەلەکانی تایبەت بەمۆزەخانە بکەن، کە لە زانکۆمان هەیە پاشان دیراسەی وردی بیناکە بکەن و تەواوی شێوازی بیناسازی گونجاو بۆ ئەم بوارە دیزاین و ئامادەبکەن … ئەم لیژنانەش زیاتر لەساڵێکە بێ وچان تەنانەت
لەهاوینیش خەریکی کارکردنن …
:لیژنەکانیش سەرباری ماندووبوونی تەواوی مامۆستایانی بەشەکەمان بریتین لە بەڕێزان
د.علی هجران و د.عوسمان توفیق و د.مهدی جلال و م.جەزا شۆڕش و م.سارا اولفتاح …
هەردووبەڕێزانی (د.عوسمان توفیق و د.عڵی هجران) وەک ئیدارەی مۆزەخانەکە نزیکەی دووساڵە بەردەوام لەدوومانگی هاوینیش لەدیزاین و بەدوداچوونی بیناکە بوون، لەگەڵ بەڕێزان (کاک ئەژی و نازە خان) کە ئەندازیاری سەرپەرشتیارن لەزانکۆ …
جێگەی خۆیەتی هەوڵەکانی بەڕێز (پ.د.کاوە جمال) یاریدەدەری پێشووی سەرۆکی زانکۆ لەیادنەکەین، کە بەردەوام ئاگادار و بەدەم کاری
مۆزەخانەکەوەیە وەک سەرۆکی لیژنەی وەرگرتنەوە وخستنەوەگەڕی مۆزەخاەکە …
لێرەوە مژدەی ئەوە ڕادەگەیەنین بەهەوڵی زۆری هەموو لایەک، بەتایبەتی سەرۆکی زانکۆ لەداهاتوویەکی نزیک بەهەماهەنگی بەڕێوەبەرێتی شوێنەواری سلێمانی هەوڵ دەدەین مۆزەخانەیەکی شارستانی و مێژوویی سروشتی (natural history museum) و مێژوویی زانکۆی سلێمانی بەڕووی خوێندکاران و سەردانیکارانی بکرێتەوە …
ۆرک شۆپی سەرۆکایەتی بەشی کاری کۆمەلایەتی لە کۆلێجی زانستە مرۆڤایەتیەکان تایبەت بە داڕشتنەوەی ئاکامەکانی فێربوون بەڕێوەچوو.
رۆژی یەکشەممە ١ی٩ی ٢٠٢٤ بەسەرپەرشتی د.ژیا عەباس، سەرۆکی بەشی کاری کۆمەڵایەتی وۆرکشۆپی تایبەت بە داڕشتنەوەی ئاکامەکانی فێربوون بەڕێوەچوو کە تێیدا مامۆستایانی بەش و بەشێک لە نوێنەری رێکخراوەکانی کۆمەڵگەی مەدەنی و دەرچوانی بەشەکە .ئامادەبوون بەمەبەستی سەرلەنوێ داڕشتنەوەی ئاکامەکانی فێربوونی بەشەکە
لە وۆرکشۆپەکەدا تاوتوێی وانەکان و ئاکامەکانی فێربوون کران بەمەبەستی زیاتر پێشخستنت پرۆگرامی خوێندن و سودمەندبوونی خوێندکاران لە وانەکان بۆ قۆناغی دوای دەرچوون بە تایبەت (knowledge, skill, competence ) لە بوارەکانی
کۆنفرانسی تایبەت بە کەسانی خاوەن پێداویستی تایبەت کە بۆ یەکەمجارە لەسەر ئاستی هەرێمی کوردستان کە بە شێوازێکی زانستی لە سەرجەم بوار و بابەتە پەیوەندیدارەکان بە خاوەن پێداویستی تایبەت بکۆڵێتەوە بە مەبەستی خزمەتکردنی زیاتری کەسانی خاوەن پێداویستی تایبەت.
دەستەی ئامادەکاری کۆنفرانس بە خۆشحاڵیەوە داوا لە توێژەران دەکات لە هەر کوێ هەن بۆ ئەوەی بە توێژینەوەکانیان بەشداری کۆنفرانس بکەن.
وردەکاری زیاتر سەبارەت بە تەوەرەکانی کۆنفرانس و بەروارە گرنگەکان لە وێنەکاندا روونکراونەتەوە و لە ئێستاوە توێژەران دەتوانن پوختەی توێژینەوەکانیان ئاراستەی کۆنفرانس بکەن لە رێگەی ئیمەیڵی: