بە هاوبەشی کۆلێجی زانستە مرۆڤایەتییەکانی زانکۆی سلێمانی و دامەزراوەی ئیماراتی بۆ بەرهەمهێنانی هونەری و کلتوری وۆرکشۆپی زانستی کۆمەڵگەی (المشاكاة الثقافية) بەڕێوەدەچێت بە ناونیشانی رۆڵی ژن لە وەرچەرخانی دیجیتاڵیدا بەڕێوەدەچێت.
کۆنگرێس Bشوێن: سەرۆکایەتی زانکۆی سلێمانی هۆڵی
رۆژی پێنجشەممە ٢٦ی٩ی٢٠٢٤ کاتژمێر ١٠ی سەرلەبەیانی
هاتن بۆ هەموانە
بەشی راگەیاندنی کۆلێجی زانستە مرۆڤایەتییەکان هەلی خوێندن بۆ رۆژنامەنوسان رادەگەیەنێت. ئەو رۆژنامەنوسانەی خواستی خوێندنیان هەیە دەتوانن بە گوێرەی مەرج و رێنماییەکانی وەزارەت داواکاری پێشکەش بکەن و دواکات بۆ گەڕاندنەوەی فۆرمەکان ١ی١٠ی ٢٠٢٤ دەبێت.
وردەکاری مەرج و رێنماییەکان و چۆنیەتی داواکردن لە وێنەکاندا روونکراونەتەوە
ئەجێندای چالاکییەکە
٩:٣٠ ناو تۆمارکردن لەلایەن دڵنیایی جۆری کۆلێجی زانستە مرۆڤایەتیەکان
١٠ دەستپێک لەلایەن د.تابان محمد، بەڕێوەبەری سەنتەری یەکسانی زانکۆی سلێمانی
وتاری بەخێرهاتن لەلایەن ڕاگری کۆلێجی زانستە مرۆڤایەتیەکان پ.ی.د.پاڤێ جمیل
-پێشکەشکردنی پانێڵ
د.تابان مامۆستای زانکۆ و ئەندامی سەنتەری یەکسانی جێندەری زانکۆی سلێمانی بەڕێوەبەری پانێڵ
:پانێڵستەکان
پ. د. نجاة محمد فرج — کۆلێجی زانستە مرۆڤایەتییەکان — شیکردنەوەیەکی کۆمەڵناسییانە بۆ هاوسەرگیریی پێشوەخت
پ.ی.د.ناصح فتاح نصراللە— کۆلێجی زانستە ئیسلامییەکان— تەمەنی هاوسەرگیریی لە سۆنگەی شەریعەتی ئیسلامەوە
رەنگین عەبدوڵڵا محمد— یاساناس و ئەندامی خولی سێی پەرلەمانی عێراق— هەمواری یاسای باری کەسێتی لە سۆنگەی بەرییەک کەوتنی ئایین و ئایینزاکانەوە
د.شلێر فایق— بەڕێوەبەری نەخۆشخانەی منداڵبوونی فریاکەوتنی فێرکاری سلێمانی— تەمەنی هاوسەرگیریی لە روانگەی زانستی پزیشکییەوە
پرسیار و وەڵام
ناونیشان: کەمپی نوێی زانکۆی سلێمانی- هۆڵی کۆنگرێس
رۆژی سێشەممە ١٠ی٩ی ٢٠٢٤ کاتژمێر ٩:٣-ی بەیانی
هاتن بۆ هەموانە
ئاگاداری بۆ هەموو ئەو بەڕێزانەی کە خوێندکاری ( دبلۆمی یەک ساڵە، ماستەر و دکتۆرا) ی کۆلێجمان بوون و لە ئێستادا هەڵگری بڕوانامەی باڵان بەمەرجێک لە پێش ڕێکەوتی ١٤/٦/٢٠٢٣ فەرمانی زانکۆییان بۆ دەرچوبێت و دانیشتووی دەرەوەی سنوری ئیدارەی هەرێم بێت و تا ئێستا دانەمەزرابێت لە هیچ دامودەزگایەکی حکومی. تکایە تا ڕۆژی یەک شەممە ڕێکەوتی ١/٩/٢٠٢٤ کاژێر ١١ی پێش نیوەڕۆ بە گوێرەی داواکارییەکانی خوارەوە و وێنەیەک لە فەرمانی زانکۆیی لەسەر (CD) یان بەشێوەی (PDF) بنێرن بۆ ئەو بەشەی کە بڕوانامەکەی لێ بەدەست هێناوە یان هۆبەی خوێندنی باڵای کۆلێج. تکایە خوێندکار لە ڕوی یاساییەوە بەرپرس دەبێت لە ڕوی ڕاست و دروستی بەڵگەنامەکان.
• وێنەی ڕەنگاو ڕەنگ لە پاسپۆرت یان کارتی نیشتیمانی
* ناوی سیانی دایک
* زانکۆ
* کۆلێج
* بەش
* بڕوانامە
* ڕێکەوتی دەرچوون
* شوێنی نیشتەجێ بوون (بە وردی)
کۆنفرانسی تایبەت بە کەسانی خاوەن پێداویستی تایبەت کە بۆ یەکەمجارە لەسەر ئاستی هەرێمی کوردستان کە بە شێوازێکی زانستی لە سەرجەم بوار و بابەتە پەیوەندیدارەکان بە خاوەن پێداویستی تایبەت بکۆڵێتەوە بە مەبەستی خزمەتکردنی زیاتری کەسانی خاوەن پێداویستی تایبەت.
دەستەی ئامادەکاری کۆنفرانس بە خۆشحاڵیەوە داوا لە توێژەران دەکات لە هەر کوێ هەن بۆ ئەوەی بە توێژینەوەکانیان بەشداری کۆنفرانس بکەن.
وردەکاری زیاتر سەبارەت بە تەوەرەکانی کۆنفرانس و بەروارە گرنگەکان لە وێنەکاندا روونکراونەتەوە و لە ئێستاوە توێژەران دەتوانن پوختەی توێژینەوەکانیان ئاراستەی کۆنفرانس بکەن لە رێگەی ئیمەیڵی:
کۆنفرانسەکە بە دروشمی ژینگەیەکی ئاسانکراو کۆمەڵگەیەکی لەخۆگر لەلایەن بەشەکانی کۆمەڵناسی و کاری کۆمەڵایەتییەوە ئەنجام دەدرێت و تایبەت دەبێت بە کەسانی خاوەن پێداویستی تایبەت کە بە شێوازێکی زانستی لە سەرجەم بوار و بابەتە پەیوەندیدارەکان بە خاوەن پێداویستی تایبەت بکۆڵێتەوە بە مەبەستی خزمەتکردنی زیاتری کەسانی خاوەن پێداویستی تایبەت.
دەستەی ئامادەکاری کۆنفرانس بە خۆشحاڵیەوە داوا لە توێژەران دەکات لە هەر کوێ هەن بۆ ئەوەی بە توێژینەوەکانیان بەشداری کۆنفرانس بکەن.
وردەکاری تایبەت بە تەوەرەکانی کۆنفرانس و بەروارە گرنگەکان لە وێنەکاندایە و لە ئێستاوە توێژەران دەتوانن پوختەی توێژینەوەکانیان ئاراستەی کۆنفرانس بکەن لە رێگەی ئیمەیڵی:
لە چوارچێوەی پلانی خوێندنی وەزارەتی خوێندنی باڵا، بەشی راگەیاندن لە کۆلێجی زانستە مرۆڤایەتییەکان هەلی خوێندنی دکتۆرا بە شێوازی سپلیت سایت بۆ خوازیاران رادەگەیەنێت
لەبەر رۆشنیایی رێنمایی وەزارەتی خوێندنی باڵا بۆ خوێندنی دکتۆرا بە شێوازی سپلیت سایت، بەشی راگەیاندنی کۆلێجی زانستە مرۆڤایەتییەکان هەلی خوێندنی دکتۆرا رادەگەیەنێت.
بە گوێرەی پلانەکە سێ کورسی بۆ بواری راگەیاندن تەرخان کراوە لەسەر بەشی راگەیاندنی کۆلێجی زانستە مرۆڤایەتییەکان کە دوو کورسییان گشتییە و یەک کورسی بە شێوازی پاراڵێڵ.
خوازیارانی هەڵگری بڕوانامەی ماستەر دەتوانن بە گوێرەی مەرج و رێنماییەکان کە بە لینک و وێنە روون کراونەتەوە پیشکەشی خوێندنی دکتۆرا بکەن بە شێوازی سپلیت سایت.
پێشکەشکردن بۆ خوێندنی دکتۆرا بە شێوازی سپلت سایت لە زانکۆی سلێمانی
گەر دەرچوی بەشی شوێنەواریت و دانەمزراویت لەم لینکەی خوارەوە فۆڕمی هەلی کار پڕبکەرەوە لە ٢٠٢٤/٨/٨ تا ٢٠٢٤/٨/١٦ بەردەست دەبێت
فەرموون ئەم لینکە پڕبکنەوە
گەر دەرچوی بەشی شوێنەواریت و دانەمزراویت لەم لینکەی خوارەوە فۆڕمی هەلی کار پڕبکەرەوە لە ٢٠٢٤/٨/٨ تا ٢٠٢٤/٨/١٦ بەردەست دەبێت
بەڕێوەبەرایەتی شوێنەوارو کەلەپووری سلێمانی
٢٠٢٤/٨/٦
https://docs.google.com/forms/u/1/d/e/1FAIpQLSf-I6ueuZm8rm7msMbHInHaAyp4x0mvMdJ35nTZfYRVDxtoDQ/viewform?urp=gmail_link