سەرلەبەیانی ئەمڕۆ، بە ئامادەبوونی بەڕێز (د. جەوهەر جلال) ڕاگری پەیمانگەی بڕایت و بەڕێز (پ.ی.د پاڤێ جەمیل) ڕاگری کۆلێجی زانستەمرۆڤایەتییەکانی زانکۆی سلێمانی و سەرۆکایەتی بەشی شوێنەوار و ژمارەیەی زۆر لە مامۆستایانی زانکۆ و توێژەران و شوێنەوارناسانی کوردستان، هەروەها بەڕێز (م. عبدالوهاب سلێمان) بەڕێوەبەری شوێنەواری سۆران و ئەندامی تیمی کنەوپشکنین لە ئەشکەوتی شانەدەر سیمپۆزیومی هاوبەشی پەیمانگەی بڕایت و کۆلێجی زانستە مرۆڤایەتییەکان/ زانکۆی سلێمانی – بەشی شوێنەوار لەژێر ناونیشانی (شوێنەوار و شانەدەر، وەک شوناسی کوردستان) لەهۆڵی کۆنفرانسی پەیمانگەی بڕایت بەڕێوەچوو.
سیمپۆزیومەکە لە دوو پانێڵ پێکهاتبوو، کە تیایدا باس لە دیوە شاراوەکانی شارستانییەتی کورد و مێژووی کەڵەکەبوی پڕ مەعریفە و داهێنانەکانی نەتەوەی کورد باسکران، هەروەها تازەترین لێکۆڵینەوەکانی شوێنەوارناسی لەسەر شارەستانییەتی کورد لەسەرجەم ناوچە جیاوازەکانی خاکی کوردستان خرانەڕوو.
بەشداربووانی پانێڵی یەکەم:
١- د. دڵشاد عزیز زاموا/ مامۆستای زانکۆ- پانێڵست
٢-م. جەزا شۆرش حمەشریف/ مامۆستای زانکۆ- پانێڵست
٣- م. سۆران علی / بەڕێوەبەری پانێڵ
بەشداربووانی پانێڵی دووەم:
١- د. جەوهەر جەلال/ مامۆستای زانکۆ- پانێڵست
٢-د. زریان سالار حمەعارف/ مامۆستای زانکۆ- پانێڵست
٣- م. ئاودێر عوسمان / بەڕێوەبەری پانێڵ
لەکۆتایی پانێڵەکەدا لەلایەن بەڕێزان (د. جەوهەر جلال) ڕاگری پەیمانگەی بڕایت و بەڕێز (پ.ی.د پاڤێ جەمیل) ڕاگری کۆلیجی زانستە مڕۆڤایەتییەکان خەڵاتی ڕێزلێنان پێشکەش بە پانێڵستە بەڕێزەکانی بەشداربوو کرا.